بەرزترین و نزمترین پلەکانی گەرمی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرانەوە

کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەیان بەوەکردووە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە خانەقین بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکراوە کە ٤٧ پلەی سیلیزی بووە و حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی تۆمارکردووە کە ١٩ پلەی سیلیزی بووە
.
ئەمڕۆ شەممە١٧/٧/٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و بە شێوەی جیاجیا لە هەندێ ناوچە پەڵە هەوردەبێت.

باسی لەوەش کردووە کە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی لە هەولێر ٤٣ پلە و نزمترین پلەش ٣١ پلە دەبێت. هاوکات، لە سلێمانیش ٤٢ بە ٢٩ پلە و لە دهۆک ٤١ بە ٢٨ پلە و لە هەڵەبجە ٤٣بە ٢٧ پلە و لە کەرکوکیش ٤٥ بە ٣٣ پلەی سیلیزی دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٤ پلە و نزمترین پلەش ٣٠ پلە دەبێت. لەکاتێکدا لە سلێمانی ٤٣ بە ٣٠ پلە و لە دهۆک ٤٣ بە ٢٩ پلە و لە هەڵەبجە ٤٤ بە ٢٨ پلە و لەکەرکوکیش ٤٦ بە ٣٢ پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشتر کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکردوە، لە رۆژی هەینی کۆتایی هەفتەی رابردوو و رۆژانی شەممە و یەکشەممە و دووشەممەی سەرەتای ئەم هەفتەیە ئاسمان ساماڵدەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

گۆڕانکاری کەش‌ و هەوا تا دەڕوات کاریگەرییەکانی زیاتر لەسەر زەوی دەردەکەوێت.

وڵاتانی جیهان لە رێگەی رێککەوتنی کەش و هەوای پاریسەوە بەڵێنی ئەوەیان داوە کە رێگە نادەن تا کۆتایی ئەم سەدەیە پلەی گەرما زیاتر لە ١/٥ پلەی سێلیزی بەرزترببێتەوە.
نەتەوەیەکگرتووەکانیش هۆشداری ئەوە دەدات، ئەگەر دۆخەکە بەم جۆرەی ئێستا بەردەوام بێت و مرۆڤ روونەکاتە بەکارهێنانی وزەی سرووشتی، زەوی سێ پلەی سیلیزی زیاتر گەرم دەبێت.

هەروەها چێکی بکە

“ئەگەر گەمارۆی سەر شەهبا هەڵنەگیرێت، مەترسیی گەورە سەرهەڵدەدات”

جێگری هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری عەفرین و شەهبا، هۆشدارییدەدات: ئەگەر گەمارۆی سەر هەرێمەکە بەردەوام بێت، پێویستییە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *