“مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی لە هێزی ژنان و فیکری ژنان دەترسێت”

سارا ڕەزا رایدەگەیەنێت، لە باشووری کوردستان بەهۆی نامووسگەراییەوە ژنان قوربانیی دەدەن، رەخنەشی لە خەباتی ژنان گرت و وتی، ژنان لە باشووری کوردستاندا خەباتی خۆیان لە ژێر سێبەری پیاواندا ئەنجام دەدەن.

سارا ڕەزا – ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی ژنان لە باشووری کوردستان کرد و ووتی؛ پیلانەکان لە باشووری کوردستاندا لە دژی ژنان و دانانی بەربەست لە بەردەم ژناندا چڕ بووەتەوە. ژنانی باشووری کوردستان و دەکوژرێن و پیاوان دەژین، بەهۆی نامووسگەراییەوە ژنانی باشووری کوردستان قوربانیی دەدەن و پیاوان دەیانەوێت ژیان بە یەکڕەنگی ببیندرێت، ئێمەی ژنان بە ئیرادە و توانای خۆمان ڕوبەڕووی ئەم داگیرکارییە دەبینەوە.

سارا ڕەزا باسی لەوەشکرد، مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی لە هێزی ژنان و فیکری ژنان دەترسێت، چونکە لەگەڵ ئازادبوونی ژنان کۆمەڵگە ئازاد دەبێت، بەڵام بەداخەوە کۆیلەبوونی ژنان لە کۆمەڵگەدا پیاوانی هانداوە باڵادەست ببن، هەروەها سیستمی سەرمایەداریی مەبەستی قۆرغکردنی ژنان و زاڵکردنی ئەقڵیەتی پیاوسالاریی و بە کاڵا کردنی ژنانە..

ئاماژەی بەوەشدا، ژنان لە باشووری کوردستاندا خەبات و ڕێکخستنی خۆیان لە ژێر سێبەری پیاواندا ئەنجام دەدەن، ئەم شێوازە خەبات کردنە دەبێتە هۆی مردنی ژنان و کەوتنە ژێر ڕکێفی پیاوانەوە، وتیشی: ساڵ بە ساڵ ئاماری توندوتیژیەکانی دژ بە ژنان زیاد دەکات، پیاوان شەرەفی خۆیان لە چوارچێوەی ژنێکدا دەبیننەوە، بەداخەوە بێ گائا لەوەی خەتابار کێیە هەڵدەستن بە کوشتنی ژنێک.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …