“رێکخراوە مرۆییەکان لەرێگەی هاوکارییەوە موزایەدە لەگەڵ ئێزیدییەکان دەکەن ببنە مەسیحیی”

رۆژنامەیەکی بریتانیی رایدەگەیەنێت، پێکهاتەی ئێزیدییەکان لە عێراق توڕەیی خۆیان لە هەوڵەکانی ژمارەیەک رێکخراوی ناحکومیی بیانیی لە بەکارهێنانی هاوکاریی مرۆیی بۆ گۆڕینی ئایینی ئێزیدییەکان بۆ مەسیحیی دەرئەبڕن.

رۆژنامەی (میدڵ ئێست ئای Middle East Eye )ی بریتانیی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرایئەکات، “رێکخراوە ناحکومییە بیانییەکان کە لە بواری فریاگوزارییدا کارئەکەن، ئازارەکانی ئێزیدییەکان لە نەبوونی پاڵپشتیی حکومەتدا بۆ بانگەشەی باوەڕی مەسیحیی ئەقۆزنەوە”.

سارا، یەک لە ئێزیدییە رزگاربووەکانی دەستی داعش، ئەوەی پشڕاستکردوەتەوە و ئەڵێت: “رێکخراوە مەسیحییەکان لە کەمپی ئاوارەکان فێری زمانی ئینگلیزییمان ئەکەن، ئەشمانبەن بۆ کەنیسەیەک لە شاری دۆهۆک، لە نێوان پۆلەکاندا بۆ ماوەی دوو کاتژمێر ئەمێنینەوە”.

جەختیشکردەوە، بەزۆری بە گرووپی هەشت بۆ ١٢ کەسی ئەچین و لە بەرامبەردا خواردن و پارەمان پێدەئەن، ئەمەش لە کاتی نوێژی کڵێسادا کە هەفتەی چەند جارێک بەڕێوەدەچێت ئەمان بەن، زۆربەی مەسیحییە ئەمریکییەکان کە لەوێ ئەبن بە وەرگێڕانی کوردییەوە بە ئینگلیزیی قسە ئەکەن.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو فشارەی مژدەبەخشەمەسیحییە بیانییەکان بۆ بە مەسیحیی کردنی ئاوارە ئێزیدییەکان، زۆریێک لە ئێزیدییەکانی توڕەکردوە، ئەمەیش بەتایبەتیی لەدوای ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە بەسەریاندا سەپێنراوە”. .”

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “ئەم مژدەبەخشە مەسیحییانە سود لە هەژاریی خەڵک وەردەگرن. ئەوە شەرمەزارییە، چونکە گۆڕینی ئایین ئاسان نییە، هەروەها قبوڵ ناکرێت کە یارمەتییەکان وەک ئامرازێک بۆ فشارکردن لەسەر خەڵک بۆ گۆڕینی ئایینەکەیان بەکاربهێنرێت”، جەختیشی لەوە کردەوە کە “ئەو مژدەبەخشانەی مەسیحیی هیچ جیاوازییەکیان نییە لەوەی کە داعش ئەیکرد.

رۆژنامەی بریتانییەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، کەمپی شەریا لە نزیک دهۆک، لە ئێستادا کەمپی ئاوارە ئێزیدییەکانە کە زۆرترین ئامانجی رێکخراوە مەسیحییەکانە، لە کاتی پڕۆگرامەکانی خوێندنی هاوینەدا، گرنگیی بە فێرکردنی منداڵانی تەمەن ٤ بۆ ١٧ ساڵان ئەدەن بیانکەنە سەر ئاییینی مەسیحی لە رێگەی مۆسیقا و هونەرەوە.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …