هەر کەسێک لە ڕۆژانی جەژندا نرخ بەرز بکاتەوە شوێنەکەی دادەخرێت

بەڕێوبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە ” ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە ئامادەکاریەکان دەستپێدەکەن بە پرۆسەی پشکنین بۆ شوێنە گەشتیاریەکان کە دابەشکراون بەسەر هەورامان و هاوینە هەوارەکانی ئەحمەد ئاوا و چاوگ و تێدا ئاگاداری ڕێکخستنی ناوچە گەشتیاریەکان و ئامادەکاری خاوەن کەپرو شوێنە گەشتیاریەکان دەکرێتەوە”.

غەریب ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکردووە” لە ڕێگەی لیژنەکانی چاودێریەوە کە لە هەموو هاوینەهەوارێک پێنج کارمەندی گەشت و گوزار ئامادە دەبن، سەیری وەسڵی خاوەن کەپر و شوێنە گەشتیاریەکان دەکەن، هەرکەسێک نرخ بەرزبکاتەوە شوێنەکەی دادەخرێت ، هەر هاووڵاتیەکیش پارەی زۆری لێوەرگیرا دەتوانێت ئاگادارمان بکاتەوە تا ڕێکاری یاسایی بگرینە بەر”.

هەروەها بەڕێوبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە “دڵنیایی دەداتە گەشتیاران کە هێزە ئەمنیەکان و پولیس و پولیسی هاتووچۆ وتیمی گەڕۆکی تەندروستی لە هاوینەهەوارەکان دەبن و هاوکاری گەشتیاران دەبن”.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە بۆنەکاندا بە هەزاران گەشتیار ڕوودەکەنە ناوچە فێنکەکانی هەرێمی کوردستان لە  عێراق و خواری عێراق ئەمەش زۆر جار لە لایەن خاون باخ و شونەگەشتیارییەکان وەکو دەرفەتێک شتەکانیان گران دەکەن.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *