دەستگیرکراوانی بادینان: “بەڵێ بۆ ئازادیی سیاسیی”

 “بەڵێ بۆ ئازادیی سیاسیی”، بەڵێ بۆ سەربەخۆیی و ئازادیی دادگاکان”، ئەو دروشمانەبوون، کە ئەمڕۆ لەناو هۆڵی دادگایی و بە دەستی کەلەپچەکراوەوە، چالاکوانانی بادینان دەیانوتەوە.

ئامەد سلێمان کەمال، دوای هاتنەدەرەوەی لە هۆڵی دادگا لە هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسییدا پەیام ودروشمی ئەو چالاکوانانەی خستەڕوو، کە ئەمڕۆ لەناو هۆڵی دادگا، وتویانەتەوە.

ئامەد ڕایگەیاند”کەسوکارمان زۆر ورەیان بەرزبوو، بەدەستی کەلەپچەکراوەوەوە، دەستیان بەرزدەکردەوە و دەیانوت “بەڵێ بۆ ئازادیی سیاسیی” بەڵێ بۆ سەربەخۆیی و ئازادیی دادگاکان”.

لەبارەی دۆخی دەستگیرکراوەنیشەوە، ئامادە وت: زیاتر لە ٢٠ کیلۆ لە کێشی هەریەکەیان دابەزیوە، بەڵام ورەیان بەرزە.

داواشی لە خەڵک و پەرلەمانتاران کرد، کە بەردەوامبن لەگەڵیان و چاودێریی دادگاییەکە بکەن، بۆ ئەوەی کەسی تر بەدەردی دەستگیرکراوانی بادینان نەچێت.

جێگای ئاژەیە، ئەمڕۆ هەریەک لە خالید عەگید، فرسەت ئەحمەد سەعید، جەمال خەلیل مەجید، سلێمان موسا ئەحمەد و سلێمان کەمال سلێمان’، چوونە بەردەم دادوەر و دوای دوای نزیکەی چوار کاتژمێر لە دانیشتنی دادگا، دادگاییەکە دواخرا بۆ کاتیێکی نادیار.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *