Uncategorized

هاوپەیمانی نەسر: دۆسێیەی نەوتی هەرێم جگە لەخواو پارتیی دیموکراتیی کوردستان کەس هیچی لەبارەوە نازانێت  

هاوپەیمانی نەسر رایدەگەیەنێت، پارتیی دەستی بەسەر داهاتەکانی نەوتی هەرێمی کوردستاندا گرتووە و جەختیکردەوە: “تەنها خوا و پارتیی دیموکراتیی کوردستان، ئاگادارییان لەبارەی دۆسێیەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە”. عەقیل ردینی پەرلەمانتاری عێراق لە هاوپەیمانی نەسر بەسەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادیی، بەماڵپەڕی “غد پرێس”ی راگەیاند: “دابەشکردنی سامان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لەنێو پارێزگاکاندا بە یەکێک لەو …

بینینی زیاتر »

گفتوگۆی مەهاتما گاندی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد: توندوتیژی، نا-توندوتیژی و دەوڵەت

ئەم گفتوگۆیە خەیاڵییە لەنێوان مەهاتما گاندی و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەلایەن ئاشیش کۆتهاری ژینگەپارێز و ئیکۆلۆژیستی هیندییەوە نووسراوە کە لەسەر ئاستی جیهان کەسایەتییەکی ناسراوە و چەندین چالاکی گەورەی لەپێناو ژینگەدا ڕێکخستووە. عەبدوڵڵا ئۆجەلان: بەرێز گاندی؛ ژن، ژیان، ئازادیی- سڵاو لە کوردستانەوە. مەهاتما گاندی: هەڤاڵ ئۆجەلان، نەمستێ و زیندەباد …

بینینی زیاتر »

“گەڕانەوە بۆ سروشت و گوند مرۆڤایەتی لە زۆر قەیران رزگار دەکات”

جیهان ئاگری ئەندامی ئەکادیمیای زەینەب کناجی باس لەو کێشە و قەیرانانە دەکات کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە رێگەی تێکدانی هاوسەنگی پەیوەندییەکانی مرۆڤ و ژینگە هێناویەتیە ئاراوە و دەڵێت گەڕانەوە بۆ سروشت و گوند مرۆڤایەتی لەو کێشانە رزگار دەکات. جیهان ئاگری ئەندامی ئەکادیمیای زەینەب کناجی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی “رێیا حەقیقەت”ی …

بینینی زیاتر »

سەرۆکی سوریا: هەتا هێزەکانی تورکیا لە وڵاتەکەم بن لەگەڵ ئەردۆغان کۆنابمەوە

بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی سكای نیوز رایگەیاند، ئامادەنییە لەگەڵ ئەردۆغان کۆببێتەوە هەتا سوپای تورکیا لە باکووری وڵاتەکەی بن. ئەسەد ڕاشیگەیاند، دەستلەكاركێشانەوەی لە دەسەڵات لەسەر مێزی گفتوگۆ نییە، چونكە ئەمە لە ئێستادا دەبێتە هەڵهاتن لە شەڕ و وتی: ئەو وڵاتانەی كە ئاژاوەیان لە سووریا دروستكردوە، بەرپرسیارێتی بازرگانیی …

بینینی زیاتر »

لە عەفرین دەستدرێژیی کرایە سەر سێ ژن

لە قەزای بلبیلی عەفرین گرووپە نیمچە سەربازییەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا، دەستدرێژییان کردووەتە سەر ٣ ژن. گرووپی نیمچە سەربازیی سوڵتان مورات، کە سەر بە دەوڵەتی تورکیان، لە ناحیەی بلبیلی عەفرین دەستدرێژییان کردە سەر ٣ ژن. ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، ئەندامانی ئەو گروپە نیمچە سەربازییە سەرەتا ژنەکانیان ڕازیی کرد کە بپەڕنەوە …

بینینی زیاتر »

کەسایەتییەکانی کەرکوک داوائەکەن کورد یەک لیستی بۆ شارەکە هەبێت

کەسایەتییە رۆشنبییر، چالاکوان و کۆمەڵایەتیی و لایەنی سیاسیی کەرکوک، داوائەکەن لایەنە سیاسییەکانی شارەکە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق لە یەک لیستدا کۆببنەوە. تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان، لە گەڵ ژمارەیەک کەسایەتیی و کۆمەڵایەتیی و رۆشنبییر و لایەنی سیاسیی لە سەنتەری رۆشنبییریی شاری کەرکوک کۆبوونەوە و رەخنەیان لە پارتی و یەکێتیی گرت، کە …

بینینی زیاتر »

شاندێکی یەکێتیی سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد  

شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەسەر ئاستی کەسی یەکەم لە شاری کەرکوک، سەردانی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانیان کرد، لەلایەن هاوسەرۆکی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەرەوە پێشوازییان لێکرا و لە بارەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە گفتوگۆیان کرد. ئەمڕۆ چوار شەممە، کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بە ماڵپەڕی تەڤگەری …

بینینی زیاتر »

بایک: ئێمە جگە لە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ هیچ شتێکی دیکە قبوڵ ناکەین

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە پەیامێکی بۆ میتینگی دۆسەلدۆرف نارد و وتی، ” ئەو دۆخەی کە رێبەر ئاپۆی تێدایە پێویستە ببێتە هۆی ئەوەی لە هەموو جێگەیەک تێکۆشان گەش ببێت. پێویستە گۆڕەپانێکی گەورەی تێکۆشان دروست بکەین کە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین.” یەکێتی هێزی دیموکراتی لە ئەوروپا و پلاتفۆرمی دەزگا کوردستانیەکانی …

بینینی زیاتر »

کەمپینی هاوکاری بەردەوامە

  بەمەبەستى کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان داوا لە هاوڵاتیانی سلێمانی دەکرێت بەشداری لە کەمپینی کۆکردنەوەى هاوکاری بۆ لێقەوماوان بکەن دانیشتوانی شاری سلێمانى بەمەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری پەیتا پەیتا ڕوو دەکەنە کارگەی جگەرەکەی شاری سلێمانی و بەشداری کەمپینی کۆکردنەوەى هاوکارییەکان دەکەن. ئەم هاوکارییەش دوای ئەوە …

بینینی زیاتر »

تەڤگەری ئازادیی سەردانی خۆپیشاندەرانی دەربەندیخانیکرد

  تەڤگەری ئازادیی  سەردانی خۆپیشاندەرانی دەربەندیخانکرد لە نزیکەوە ئامادەیی خۆیان نیشاندا کە پاڵپشتی داواکارییەکانیان بن. ئەمڕۆ هەینی ٣/٢/٢٠٢٣شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بە ئامادەبوونی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی تەڤگەری ئازادیی هەرێمی گەرمیان شەیما عەدنان و جومعە کەریم  و ئەندامانی ئەنجومەنی تەڤگەر سەردانی خۆپیشاندەرانی دەربەندیخانیان کرد و لە نزیکەوە پاڵپشتی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ …

بینینی زیاتر »