بێباکی حکومەتە یا نەزانینی وەزیرەکانە؟

بڵێسە جەبار فەرمان

ھەموو میدیاو رۆژنامە جیھانیەکان باسی کارەساتی سەر سنوری پۆلۆنیا و بێلاروس دەکەن.
چەندەھا راپۆرت و توێژینەوەو لیژنە پێکھاتوە بۆ لێکۆلینەوە لە سیاسەتی رۆسیا و بێلاروس سەبارەت بە شێوازی رەفتاریان لەگەڵ کۆچبەران و ھۆکارەکانی.
وێنەی منداڵانی کورد کە لە سەرما رەق دەبنەوەو برسین و لە تینودا ئەخنکێن ھەموو دونیای ھەژاندوە تەنھا حکومەتی خۆماڵی نەبێ.
چەندەھا لێدوانی سەیر و سەمەرەمان بیست لەبارەی ھۆکاری کۆچی ھاوڵاتیانی ھەرێم.
بەڵام نەمانبینی لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆلینەوە لەو گرفت و ھۆکارانە پێک بھێنرێت کە دەبنە ھۆکاری کۆچیان.
کوا لیژنەی وەزیری کۆمەڵاتی؟
کوا لیژنەی وەزیری لاوان؟
کوا لیژنەی پەرلەمان؟
کوا لیژنەو راپۆرتی رێکخراوەکان؟
کوا لیژنە و راپۆرتی دەستەی مافی مرۆڤ؟
کوا ڕاپۆرتی دەستەی خانمان؟
ئەو ھەموو لایەنە پەیوەندی دارە بۆ خۆیان بێدەنگ کردوە؟
بۆ تەنھا باس لە شێوازی ھێنانەوەیان دەکرێت و باس لە ھۆکاری کۆچیان ناکرێت؟
کۆچبەران رۆیشتون بگەنە کەناری ئارام یارمەتیان بدەن با بگەن نەک بگەڕێنرێنەوە
ئایا حکومەت بریتی نیە لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەکانی؟
کەواتە دەبێت بڵێین کە وەزیر و بەرپرسەکان بێ ئاگابن یا حکومەت کەمتەرخەمە؟

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *