بۆ یادی ٣٢ساڵەی شەهید بوونی قاسملو

تیرۆر کردنی دکتۆر عەبدوڕەحمان قاسملو پەڵەیەکی ڕەشە بە نێوچەوانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە

گەلی کورد بە درێژایی مێژوو خەبات و تێکۆشانی کردووە لە پێناو پاراستن و بە دەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەیدا، بەڵام دوژمنانی کورد هەمیشە بە توندترین شێواز وەڵامی داوا و مافەکانی گەلی کوردیان داوەتەوە، دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملو کە سەرکردەیەکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو ڕابەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان/ئێران دەکرد، لەساڵی 1989 بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی گەلی کورد بە ڕێگەی ئاشتی و بەدەستخستنی مافەکانی گەلەکەمان ڕوو دەکات ڤییەنای پایتەختی نەمسا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵام دوژمنان ئەو هەلە دەقۆزنەوە و بە شێوەیەکی دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆڤانە و دڕندانە دکتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملو چەند هاوڕێیەکی تیرۆر دەکەن.
پاراستنی گیانی قاسملو و هاوڕێکانی لە ئەستۆی دەوڵەتی نەمسا بوو، بەڵام نەک نەیانتوانی گیانیان بپارێزن بەڵکو نەیانتوانی لێکۆڵینەوە لەو تیرۆرە بکەن و بکەرانی بە سزا بگەیەنن، ئەمەش کەم و کوڕی و پەڵەیەکی ڕەش بوو بەنێوچەوانی دیموکراسی و سەروەری یاسای ئەوروپا بەگشتی، دەوڵەتانی ئەوروپا و زلهیزەکان هەر بەمەشەوە نەوەستان و لە ساڵی ١٩٩٨ دا ڕێبەرێکی تری کوردیان کردە ئامانجی پیلانە چەپەڵەکانیان و بەڕێز (عەبدوڵڵا ئۆجالان)یان خستە نێو گەلەکۆمەیەکەوە و تا لە دواجاردا دەستگیریان کرد و ڕادەستی دەوڵەتی تورکیایان کردەوە، پاشان هەر لە ئەوروپا و لە پایتەختی دیموکراسیدا سێ ژنە تێکۆشەری کورد لە شاری پاریسی فەرەنسا هەریەکە لە ( ساکینە جانسز و لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان ) بە پیلانگێڕێیەک گەیشتنە کاروانی شەهیدان و کەئەم تیرۆرەیان هاوشێوەی تیرۆرکردنی دکتۆ قاسملو بوو، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە ئەوروپا لەئاستی تیرۆرکردنی ڕێبەرانی کورد نەک هەر بێ دەنگە بەڵکو هاوکار و هەمئاهەنگی دوژمنانی کوردە، ئەمە ئەو ڕاستیە دەردەخات ئەو پڕوپاگەندانەی ئەوروپا بۆ مافی مرۆڤ و دیموکراسی دەیکەن لە دروشمێکی بێ ناوەڕۆک زیاتر هیچ شتێکی تر نیە.
وەکو تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان سەرەڕای شەرمەزار کردنی ئەو کارە تیروریستیە سەری ڕێز دادەنەوێنین بۆ شەهید دکتۆر قاسملو و هاوڕێکانی و تەواوی شەهیدانی کوردستان کە لە پێناوی سەربەخۆیی و ئازادیی و بەدەستخستنی مافەکانی کورددا گیانی خۆیان بەخشی، لە کۆتایشدا داوا لە هەموو هێزە کوردییەکان دەکەین کە پشت بە ئیرادەی گەلەکامن ببەستن و نەکەونە ناو هیچ پیلانیکی دوژمنانی کوردەوە، لە کاتێکدا ئێستا گەورەترین پیلان لەسەر گەلەکەمان بەڕێوە دەچێت، لەهەمان کاتدا باشترین دەرفەتیش لە پێشمانە بۆ سەرکەوتن.
بژی ئیرادەی ئازادی کورد
شەرمەزاری بۆ خائینان و تیرۆریستان.

 

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
13/7/2021

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *