پێکدادان لەنێوان شەش ئۆتۆمبێلدا روویدا

بەھۆی تیژڕەوییەوە لەسەر رێگای سەرەکی ھەولێر- دھۆک و لە گوندی حەسەنەی سەر بە ناحیەت رۆڤیای قەزای بەردەرەش، پێکدادان لەنێوان شەش ئۆتۆمبێلدا روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

شایەتحاڵانی رووداوەکە ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد لەکاتی ھاتنی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کامری لە دھۆک بۆ ھەولێر و لەمیانی تێپەڕبوونی لە ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر و بەھۆی تیژڕەوییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و لە ئەنجامدا رووداوەکەی لێ کەوتووەتەوە.

شایەدحاڵان ئاماژەیان بەوەکرد لەدوای رووداوەکە سەقفی ئۆتۆمبێلی کامرییەکەیان دڕاندووە تاوەکو شوفێرەکەیان دەرھێناوە.

بەھۆی رووداوەکەشەوە شەقامی سەرەکی نێوان ھەولێر و دھۆک بۆ ماوەیەکی کاتی داخرا و بووە ھۆی قەرەباڵغییەکی زۆر.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *