پاش ئەوەى تورکیا ڕایگه‌یاند، یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) له‌شارى عه‌فرین گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى دروستكردوه‌و خه‌ڵكى كۆمه‌ڵكوژكردوه، وته‌بێژى ئه‌و هێزه هاته‌ده‌نگ‌و له‌په‌یامێكى ڤیدیۆییدا ورده‌كاریی ئه‌و گۆڕه‌ى ئاشكراكرد‌و وه‌ڵامێكى توركیاشى دایه‌وه لەهەمان کاتدا داواكاریه‌كى به‌په‌له‌شى ئاراسته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد، زانیاریه‌كى مه‌ترسیداریش ئاشكراده‌كات.
وته‌بێژى یه‌په‌گه نورى مه‌حمود له په‌یامێكدا ئاماژەی بەوەداوە، “ئه‌و گۆڕه‌ى بەکۆمەڵه‌ى توركیا واى نیشانداوه گوایه گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى ئه‌وكه‌سانه‌یه كه له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه كۆمه‌ڵكوژكراون، دوره له‌ڕاستى‌و هه‌موو ئه‌و ڕوفاتانه‌ى له‌نێو ئه‌و گۆڕه‌دان، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى ئێمه‌ن له‌عه‌فرین كه له‌لایه‌ن توركیاوه كۆمه‌ڵكوژكراون”.
وته‌بێژەکە باسی لەوەش کردووە”هه‌موو ئه‌و ڕوفاتانه به‌مه‌راسیم‌و به‌ئاماده‌بونى هاوڵاتیانى خۆشه‌ویستى عه‌فرین، به‌ڕێزه‌وه به‌خاكسپێردراون، به‌ڵام ئێستا توركیا جارێكى دیكه له‌گۆڕیشدا نه‌یهێشت شه‌هیدانمان ئارام بن‌و ڕوفاته‌كانى ده‌رهێناوه‌ته‌وه بۆ بانگه‌شه‌یه‌كى نادروست”.
نورى مه‌حمود ڕاشیگەیاندووە، ئه‌وان وه‌كو یه‌په‌گه سكاڵا له‌سه‌ر توركیا تۆمارده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕى شه‌هیدانى عه‌فرین كه هه‌م خه‌ڵكى سڤیل‌و هه‌میش شه‌ڕڤانانى یه‌په‌گه‌شى تێدایه.
ئه‌وه‌شى خستۆتەڕوو، “ئێمه زانیاریمان هه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، توركیا‌و گروپه به‌كرێگیراوه‌كانى، كوردانى عه‌فرین له‌سێداره ده‌ده‌ن‌و دواتر ده‌یانبه‌ن له‌ناو گۆڕستانى شه‌هیدانى ئێمه‌دا ده‌یانشارنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مه‌رامه گڵاوه‌كانیان بگه‌نه ئه‌نجام، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره‌و هه‌رگیز جێگه‌ى قبوڵ نییه”.