لەبارەی پرسی سنوربەزاندنەکانی تورکیا شاندێکی باڵای عێراق دەچنە ئەنقەرە

ئەندامی لیژنەی ئاسایش‌و بەرگریی پارلمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق بۆ رێگرییکردن لە بۆردومانەکانی تورکیا و بونی بنکەی سەربازیی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی ئەو وڵاتەدەکات.

عەلی نیعمە مەندەلاویی – ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پارلمانی عێراق  لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لەناو خاکی عێراق مایەی نیگەرانی هێزو لایەنە سیاسییەکان‌و هاووڵاتییانە، لەبەرئەوەی پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە لەڕێگه‌ی بەزاندنی سنورو بۆردومانکردن‌و بڵاوکردنەوەی بنکەی سەربازیی‌و سیخوڕیی لەقوڵایی خاکی عێراق.

وتیشی، لیژنەیەکی باڵا بەسەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجیی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی هەیە کە لەمدواییەدا دۆسیەی سنوریی لەگەڵ ئێران بەتایبەت ئەوەی پەیوەندیی هەیە بەدابینکردنی ئاسایشی هێڵی سنوریی کۆتایی پێهێنا، پێشبینیشدەکرێت هەر هەمان لیژنە کار لەسەر دۆسیەی سنورەکان لەگەڵ تورکیادا بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکە سەردانی ئەنقەرە دەکات بۆ هەڵسەنگاندن‌و لێکۆڵینەوەی دۆسییەی سنورو پەسەندکردنی لێکتێگەیشتنەکان کە ببێتە هۆی کۆتاییهێنان بەپێشێلکارییەکانی تورکیاو چارەسەرکردنی دۆخی ئەو ناوچانە، بەشێوەیەک لەبەرژەوەندیی عێراقدا بێت‌و ڕێگریی لەهەر سەرپێچیی‌و پێشێلکارییەک بۆسەر خاکی عێراق بکات.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …