داستانێک، کە ئازادیی لەودیو دیوارەکانی زیندانەوە بەرهەمهێنا

داستانێک، کە ئازادیی لەودیو دیوارەکانی زیندانەوە بەرهەمهێنا و پاڵەوانەکانی چیرۆکەکە هەرگیز بۆ ساتێکیش نۆکەرییان قبوڵ نەکرد و بیری ئازادییان زیاتر جۆشدا، ئەو بەرخۆدانە کوردی کرد بەهێز و پاڵنەرێکی سەرەکیی، زیندووهێشتنەوەی کورد لە باکوری کوردستان.

لە دوای دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٨ دا بەهۆی ئەو هەڵکشان و پێشکەوتن و سەرکەوتنە گەورانەی بەخۆیەوە بینی و توانی هەڵمەتێکی ڕێکخستنی و جەماوەری فراوان ئەنجام بدات، خۆی لە ناو دڵی بەشێکی بەرچاوی خەڵکی باکوری کوردستاندا بکاتەوە. هەر زوو داگیرکەران و بەکرێگیراوان ئەم ڕێکخستنەیان بە مەترسییەکی گەورە دەبینی بۆ سەر خۆیان بۆیە کریانە ئامانجی هێرشە نامەرد و ترسنۆکەکانیان، بە ئامانجی ڕێگری کردن لە ڕەوتی شۆڕشگێڕی لە تورکیا چەندین پیلانگێڕییان لە دژی ئەو ڕێکخستنە ئەنجامدا، لەو چوارچێوەیەشدا چەندین کادر و پێشەنگ و لایەنگیری ئەو بزووتنەوەیە شەهید بوون و هەندێکیشیان دەستگیرکران.

“پاڵەوانەکانی چیرۆکەکە هەرگیز بۆ ساتێکیش نۆکەرییان قبوڵ نەکرد”

لە دوای کودەتای ١٢ی ئەیلولی ساڵی ١٩٨٠ زیندانەکانی تورکیا پڕ بوونن لە کەسانی شۆڕشگێڕ و دیموکراسیخواز و ئازادیخواز کە بەسێکی زۆری ئەو دەستگیرکراوانە کورد بوون، بەشێکی زۆری ئەو کەسانەش پێشەنگانی پەکەکە بوون، بەو دەستگیرکردنانە دەوڵەتی تورک لەو بڕوایەدا بوو کە کۆتایی بە ڕەوتی شۆڕشگێڕی و ئازادیخوازی هیناوە لە ناو شەقام و جەماوەردا و کۆمەڵگای بە تەواوەتی سەرکوت کردووە، بۆیە پیی وابوو کە ئیتر نۆرەی بەندینخانەکان هاتووە کە سەرجەم پارت و ڕێکخراوکان و کەسانی ئازادیخواز و دیموکراسیخوازی تێدا پاکتاو بکات. بۆیە بە شێوەیەکی هۆڤانە و دوور لە هەموو بەهاو پرەنسیپێکی ئەخلاقی و مرۆڤانە دەستی کرد بە ئەشکەنجەدانی زیندانیان بۆ ئەوەی کە ئیرادەیان تێکبشکێنێت و تەسلیم بە داواکانی دەوڵەتیان بکات.

“زیندووهێشتنەوەی کورد لە باکوری کوردستان”

لە ناو ئەو زیندانیانەشدا کادران و پێشەنگانی پەکەکە لە بەرامبەر بە هۆڤێتی و دڕندەی دەوڵەتی فاشیستی تورک ڕەوتی بەرخودانیان هەڵبژارد و تەسلیم بوونیان بە مردن دەزانی، بۆیە لە مانگی ئاداری ساڵی ١٩٨٠ دا بە ئامانجی ڤاڵا دەرخستنی ئەو ئەشکەنجە گرانەی کە لەسەریان پەیرەو دەکرێت دەست دەکەن بە مانگرتن لە خواردن، هەتا لە رۆژی ٤٣مینی چالاکییەکەیان (مانگرتن لە خواردن) نوێنەری بەڕێوبەرایەتی بەندینخانە ناچار دەبێت لەگەڵ نوێنەری مانگرتوان کە هەڤاڵ کەمال پیرە دادەنیشێت بەڵێنی پەسەندکردن و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەدات، بەڵام لە دوای ئەوە ئەشکەنجە لەسەریان دژوارتر دەکەن و لە دادگاشدا مافی بەرگریکردن و قسەکردنیان پێ نادەن.

بەرخودان ژیانە، تەسلیمبوون مردنە”

هەتا لە شەوی ٢٠-٢١/٣/١٩٨٢ کادری پێشەنگ مەزڵوم دۆغان دەڵێت:”ئەو بەندینخانە و ئەو حوجرانە بۆجی هاوشیوەی گۆڕستان بێ دەنگن! تا دەچێت تاریکایی زیاتر دەبێت، بۆ کەس نابێت بە ڕوناکییەک بۆ نەهێشتنی ئەم تاریکاییە!”.

هەروەها دەڵێت:”من دەبم بە یەکەم ڕوناکی، کارێک دەکەم کە ئاگرەکەم ئەم دەست و ئەو دەست بکات، لە کوێ ستەم و تاریکی هەبێت ئاگرەکەم لەوێ دادەگیرسێنم”. بۆیە لە دوای بەجێهێشتنی نامەیەک بە چالاکییەکی گیانبازی هەوڵدەدات کە ڕۆحی بەرخودانی زیندانی ئامەد (دیاربەکر) لەگەڵ ڕۆحی نەورۆز یەکانگیر بکات، لەسەر دیوارەکەش دەنووسێت  (بەرخودان ژیانە، تەسلیمبوون مردنە).

ئەوەی ئەم ئاگرە بکوژێنێتەوە خیانەتکارە”

لە دوای ئەم چالاکییە هەڤاڵانی تری و بەتایبەت پێشەنگانی پەکەکە هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرخودان دەدەن (فەرهاد کورتایی، ئەشرەف ئانیاک، مەحمود زەنگین و نەجمی ئۆنەر) بە نهێنی ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکی گیانبازی و بە ئاشکرا دەڵێن ئێمە ناتوانین لەگەڵ  ئەو ژیانە هەڵبکەین کە هەزار جار لە مردن خراپترە، لە شەوی ١٨/٥/١٩٨٢ ئاگر لە جەستەی خۆیان بەردەدەن و لە ناو ئاگردا گۆڤەند دەگرن و دروشمی بەرخودان ژیانە تەسلیمبوون مردنە  دەڵێنەوە، کاتێک هەڤاڵانی تر هەوڵی کوژاندنەوەیان دەدەن دەڵێن:”ئاو بە  ئاگرەکەدا مەکەن، ئاگرەکە گوڕ تر بکەن، ئەوەی ئەم ئاگرە بکوژێنێتەوە خیانەتکارە”

دەست بە چالاکی مانگرتن لە خواردن هەتا مردن دەکەن”

لە دوای ئەو دوو چالاکییە کادرانی تر بە پێشەنگایەتی (کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، عاکیف یەڵماز، عەلی چیچەک و مستەفا قەرەسوو دەیان کادری تر) لە ١٤ /٧/١٩٨٢ دانیشتنی دادگا وەک دەرفەتێک دەقۆزنەوە و محەمەد خەیری دورموش پێداگیرییەکی زۆر دەکات هەتا مافی قسەکردنی پێ بدەن و رایدەگەیەنێت ئەمە کۆتا دانیشتنە کە بەشداری تیدا بکات و ئەم ساتەشەوە  دەست بە چالاکی مانگرتن لە خواردن هەتا مردن دەکەن.

لە ٣٥ مین ڕۆژی چالاکییەکەیاندا هەڤاڵ کەمال پیر دووجاری کێشەی چاو دەبێت و بەوهۆیەوە لە دوای ٥٠ مین ڕۆژ چاوی لەدەست دەدات و ئیتر چاوی نابینێت، لە ٥٨ مین رۆژی چالاکییەکەیاندا کەمال پیر لە ٧ی ئەیلول شەهید دەبیت. محەمەد خەیری دورموش لە ٦٢ مین رۆژی چالاکی مانگرتن لە خواردن هەتا مردندا لە ١٢ی ئەیلولدا شەهید دەبێت، لە ٦٥ مین ڕۆژدا و لە ١٥ی ئەیلول عاکیف یەڵماز شەهید دەبێت، لە ٦٧ مین ڕۆژدا و لە ١٧ی ئەیلول عەلی چیچەک شەهید دەبێت.

“لە باشوری کوردستان درێژە بەو ڕۆحییەتە دەدرێت”

لە دوای ئەو شەهید بوونانە دەوڵەت ناچار بوو کە لەگەڵ چالاکوانانی تردا دانوستان بکات و مەرجەکانیان پەسەند بکات، لە ڕاستیدا چالاکی ١٤ تەمموز یەکەم چالاکی بوو کە لە هەلومەرجی سەختی زینداندا لە ڕێگەی بەرخودانەوە  زیندانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و دەوڵەت ناچار بە داواکارییەکانیان بکەن، بەم  جۆرە ڕێگری لە لەسێدارەدانی دەیان کادری پێشەنگ کراو دوژمن هەنگاوی بۆ دواوە هاویشت.

بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز بووە چەکێک بەرامبەر ستەمی دەسەڵات، لەهەرکوێ دەسەڵات و ستەم هەبێت بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز خۆی نوێ دەکاتەوە، ئیدی ڕۆحییەتێکی پێکهێناوە کە ناتوانێت زوڵم قبوڵ بکات، جا ئەو زوڵمە چ لە دەسەڵاتی کوردییەوە بێت یان لە داگیرکەرانەوە قبوڵ ناکرێت، هەروەک چۆن ئێستاش لە باشوری کوردستان لەلایەن ژمارەیەک چالاکوان و ڕۆژنامەنووسەوە درێژە بەو ڕۆحییەتە دەدرێت.

ئەنجامی ئەم چالاکی و بەرخودانانەش بووە هۆکاری ئەوەی، کە دەوڵەتی تورکیا سازش بکات و لەگەڵ چالاکوانانی تری زیندان، دانوستان بکات و مەرجەکانیان پەسەند بکات.

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *