فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا، لە سنوری ناحیەی قەرەهەنجیر ئۆتۆمبێلێکی کردوەتە ئامانج و بەو هۆیەوە شەهید و بریندار هەیە. ئەمڕۆ هەینی ١٠/٣/٢٠٢٣ بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، نزیک کاتژمێر چوار فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا، ئۆتۆمبێلێکی لە گوندی سەیدان سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر کردوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا شەهید و بریندار هەیە. بە …
بینینی زیاتر »تەڤگەری ئازادیی سەردانی کۆنگرەی نیشتمانی گشتی کوردە فەیلییەکان لە بەغداد کرد
لە بەغداد شاندێکی تەڤگەری ئازادیی سەردانی (کۆنگرەی نیشتمانی گشتی کوردە فەیلییەکان) کرد، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیش وتی: کوردە فەیلییەکان ڕۆڵ و پێگەیەکی گرنگیان هەیە لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتی عێراق و هەرێمی کوردستان. شاندی تەڤگەری ئازادیی کە پێکهاتبوون لە هاوسەرۆک تارا حسێن و سەلام عەبدوڵڵا هەروەها ڕوناک مەجید ئەندامی دیوانی کۆنگرە …
بینینی زیاتر »هەشتی مارس پیرۆزبێت
هەشتی مارس پیرۆزبێت لە ژنانی ئازادییخوازی جیهان بەگشتیی و ژنانی کورد بەتایبەتی، پیرۆزبێت لەو ژنانەی بۆ بەدەستهێنانی مافە دیموکراتییەکانی خۆیان لە مەیدانەکانی تێکۆشاندان. پیرۆزبێت لە ژنانی پارێزەری خاک و ناسنامەن و زمانمان، لە چیاکانی کوردستان و مەیدانەکانی بەرگری، پیرۆزبێت لە ژنانەی ساتە سەختەکانی خۆیان تۆمارد دەکەن لە زیندانی فاشتیستە داگیرکرارەکاندا، …
بینینی زیاتر »شاندێکی تەڤگەری ئازادیی سەردانی حزب الوطني عراقي کرد
لە بەغداد شاندێکی تەڤگەری ئازادیی سەردانی حزب الوطني عراقي کرد، بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندی هەردوولا و بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی. شاندی تەڤگەری ئازادیی کە پێکهاتبوون لە هاوسەرۆک تارا حسێن و سەلام عەبدوڵڵا، هەروەها ڕوناک مەجید ئەندامی دیوانی کۆنگرە و حسێن کەرکوکی بەرپرسی تەڤگەری ئازادیی لە بەغداد، شاندەکە لەلایەن سەرۆکی حزب الوطني …
بینینی زیاتر »مەراسیمی شەهید شۆڕش بەڕێز و شکۆوە بەڕێوەچوو
مەراسیمی شەهید شۆڕش گەرمیانی، لە کەلار بەئامادەبوونی كەسوكار و هاوڕێ و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی بەڕێوەچوو، تیایداهاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی رایگەیاند: تا خاوەنی بنەماڵەی تێكۆشەر و ڕۆڵەی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزی وەكو ئەم گەنجانەبین سەردەكەوین. ئەمڕۆ سێ شەممە ٧/٣/٢٠٢٣، لە شارۆچكەی كەلار لەبەردەم ماڵی شەهید شۆڕش گەرمیانی، مەراسیمی ماڵئاوایی بۆ شەهید شۆڕش بەڕێوەچوو. …
بینینی زیاتر »لە کەلار پرسەی شەهید شۆڕش گەرمیانی بەڕێوەچوو
لە شاری کەلار پرسەی شەهید شۆڕش گەرمیانی، گەریلای ئازادیی كوردستان بەڕێوەچوو و خانەوادەكەشی ڕایدەگەیەنن، شانازی بە شەهیدبوونی رۆڵەکەیانەوە دەکەن. ئەمڕۆ دوو شەممە ٦/٣/٢٠٢٣ لە شاری کەلار بە ئامادەبووخانەوادە و هەڤاڵان و دۆستانی پرسەی شەهید شۆڕش گەرمیانی بەڕێوەچوو، لەوبارەیەوە سەلام كەریم، برای شەهید شۆڕش رایگەیاند: براكەم لەساڵی ٢٠١٤دا لەپێناو خاك و …
بینینی زیاتر »کەنەکە سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کرد
لە زنجیرە سەردانەکانیاندا شاندی کەنەکە سەردانى ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی کرد و لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانى ئەنجومەنەکە کۆبوونەوە، ئەندامێکی شاندەکە رایگەیاند، دەیانەوێت پەیوەندیان لەگەڵ ئەو دەزگایانەدا هەبێت کە خەڵک هەڵیبژاردون. ئەمڕۆ دوو شەممە ٦/٣/٢٠٢٣ بەسەرۆکایەتى ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆکى کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان(کەنەکە) شاندێک سەردانى ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی کردو لەگەڵ سەرۆکى ئەنجومەن و فراکسیۆنەکانی …
بینینی زیاتر »شاندی کەنەکە لەگەڵ گۆڕان کۆبوونەوە
لەبەردەوامی سەردانەکانیاندا شاندی کەنەکە لە شاری سلێمانى، لەگەڵ ڕێکخەرى گشتى گۆڕان کۆبوونەوە. ئەمڕۆ دوو شەممە ٦/٣/٢٠٢٣ شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بەسەرۆکایەتی ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆکى کەنەکە سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و لەگەڵ رێگەری بزوتنەوەک کۆبوونەوە و هاوسەرۆکی کەنەکە ڕایگەیاند: سوپاسی کاک عومەر سەید عەلی و بزوتنەوەى گۆڕان دەکەین کە پێشوازییەکى …
بینینی زیاتر »چارەنووسی قەوارەی هەرێم بەستراوە بە پە.کە.کەوە
دکتۆر کامیران بەرواری رایدەگەیەنێت، چارەنووسی قەوارەی هەرێمی کوردستان و پارتە سیاسییەکانی باشوور، بە (پە.کە.کە) و کە.جە.کەوە گرێدراوە، بۆیە دەبێت پێش هەموان ئەوان بەدەنگ ئەو پەیامی کە.جە.کەوە بچن. دکتۆر کامیران بەرواری، سیاسەتمەدار و مامۆستای زانکۆی دهۆک، لەبارەی دەستپێشخەری کە.جە.کە بۆ ئاشتی، رایگەیاند ئەو دەستپشخەرییە دەبێتە بنەمایەکی بەهێز بۆ ژیان و سیاسەت …
بینینی زیاتر »کۆنگرەی ستار بۆ چالاکیەکانی ٨ی ئادار سیمینارێکی بەڕێوەبرد
نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی کوردستان، لە زنجیرە کار و چالاکیەکانی ٨ی مارس سیمینارێکی بۆ سێ ژنە پێشەنگ بەرێوەبرد، تیایدا ئاماژەیان بە تێکۆشان کرد کە بووەتە داینەمۆی گۆڕانکاریی. ئەمڕۆ یەکشەممە ٥/٣/ ٢٠٢٣ لە درێژەی چالاکیەکانی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، نوێنەرایەتی کۆنگرەستار، هۆڵی خاک لە شاری سلێمانی سیمینارێکی بۆ …
بینینی زیاتر »