هەشتی مارس پیرۆزبێت

هەشتی مارس پیرۆزبێت لە ژنانی ئازادییخوازی جیهان بەگشتیی و ژنانی کورد بەتایبەتی، پیرۆزبێت لەو ژنانەی بۆ بەدەستهێنانی مافە دیموکراتییەکانی خۆیان لە مەیدانەکانی تێکۆشاندان. پیرۆزبێت لە ژنانی پارێزەری خاک و ناسنامەن و زمانمان، لە چیاکانی کوردستان و مەیدانەکانی بەرگری، پیرۆزبێت لە ژنانەی ساتە سەختەکانی خۆیان تۆمارد دەکەن لە زیندانی فاشتیستە داگیرکرارەکاندا، پیرۆزبێت لە دایکانی و شەهید و رۆحی پاکی هەموو ئەو ژنانەی لەو پێناوەدا گیانیان بەخت کرد، پیرۆزبێت لە ئەندازیاری تێکۆشانی ئازادیی ژن و مرۆڤایەتی رێبەر ئۆجالان، لە ئەنجامدا توانی کەسێتییەکی نوێی کورد و بەتایبەت ژنێکی هوشیار  و بە ئیرادە سەرپێ بخات، بە لوتکەی سەرکەوتنی بگەیەنێت، کە ئەمڕۆ خاوەن جیهانبینی و خاوەن تێزی ئازادیی تایبەت بەخۆیەتی و بە گرێدانی تیۆر و پراکتیکییەوە بزوتنەوەی ئازادیی ژنی سەر پێ خست و لە چواربەشی کوردستان و جیهان رەوتە جیاوازەکانی ژنانی لە پرسێکدا لە یەکتری کۆکردەوە. ئەمڕۆ دەبێت هەموومان بە دەنگی ئازادیی جستەیی بۆ ئەو بیرمەند و رێبەرەمان بکەین کە لەپێناو ئازادیی ئێمەدا ٢٥ ساڵە لە زیندان و گۆشەگیرییدایە. پیرۆزبێت لە پێشەنگانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” بەتایبەتی لە راپەڕین و سەرهەڵدانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا، پیرۆزبێت لەو تەوارە ژنانەی لە شەنگالدا لە پاش فەرمان و کۆمەڵکوژی جارێکی تر لەسەر پێی خۆیان وەستان و بەردی بناخەی بونیادنانی سیستەمی ژیانێکی ئازادیان دانا.

ئەمڕۆ لە کاتێکدا یادی هەشتی مارس دەکەینەوە، دۆخی ژنان بەگشتی دۆخێکی دژوار و پڕ زەحمەتییە! لە هەمانکاتدا رەوتی ئازادیی ژنانیش ئاڕاستەی خۆیان گرتووە و پێشەنگایەتی بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە دژوارە دەکەن. وەک گەلی کورد و بەتایبەتی لە باشووری کوردستان دوژمنانی ئازادیی بەردەوام لە هێرش و پەلاماردان و قوربانی گەورە دەدەین لە بوواری سەربازی و کولتووری و سیاسی هێرش لەسەر پێگە و ئیرادەی ژنی ئازاد هەیە، لەلایەکی ترەوە دەسەڵاتی ناوخۆیی بەعەقڵیەتی ناوەندیی و ڕەگەزگەرا و پیاوسالارانەوە هەموو ڕۆژێک لە سایەی دەسەڵاتەکیدا ژنان دەبنە قوربانی و ئەو نەک باکی نییە بەڵکو هاندەر و پڵنەرە بۆ دروستبوونی گرفتە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوورییەکان، لە روکەشدا دەیەوێت وانیشانبدات کە ژنانێک بونیان هەیە لەناوەندەکانی بڕیار و سیاسەتدا، بەڵام لە ناوەڕۆکدا ئێمە ئەو ژنانە نابینین یان زۆر بەلاوزکراوی دەیان بینین، دادگا و یاساکانی ئەم دەسەڵاتە نەکەوتونەتە خزمەت دۆزی ڕەوای ژنەوە. لەبەرامبەر ئەو هەڵاوردە رەگەزییانە و لەبەرامبەر هەموو ئەو پێشلکاریی و بێ ڕێزیانە و لەبەرامبەر بە کەم سەیرکردنی پرسی ژن و پەڕاوێزکردنی ژنانی بە ئیرادە و پێشەنگ ئێمە لە تەڤگەری ئازادیی رەخنە دەکەین و تێیدەپەڕێنین، کار بۆ گەیاندنی ئەو هۆشیارییەش دەکەین کە تەوای ژنان ئەو زهنیەتە ترسناکەی کە ڕوو بە دەسەڵاتە تێپەڕێنن و ئیرادەی خۆیان لە ناو خەباتی هاوبەش و یەکێتیی ژندا جێگە بگرن، ئێمە کە خاوەنی سەدان ژنە شۆڕشگێڕی پێشەنگی ئازادیی وەک “لەیلا قاسم، ڤیان جاف، دەستینا قەندیل، روهەیڤ، دەلال، بەفرین” بین و خاوەنی مامۆستای فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی” وەک ناگیهان بین، ئەوا بێگومان پشت لەدەسەڵات و روو لە پرسەکانی ژنان و پێشخستنی دۆزی چارەسەری لە تێکۆشاندا دەکەین.

ئەمڕۆ کە دوو سەدەیە  یادی هەشتی مارس دەکەینەوە وەک رۆژێکی سیمولی ژنان بەرامبەر بە دەسەڵات و پێشلکردنی مافەکانیان ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کات لە ناو ئەو بێ مافی و پێشلکردنی مافەکانی ژندا تێدەپەڕین، بەڵام هاوتەریب بەو دۆخە ژنی کورد پێشەنگایەتی دەکات و لە ئاستی جیهانی و گەردونیدا خۆی پێناسە کردوەتەوە و لە بواری کرداریشدا خۆی سەلماندوە، نەک تەنها بۆ مافی ژن، بەڵکو لە کەسایەتی ژندا بۆ مافی تەواوی گەلی کورد و گەلانی بندەست وئازادییخواز تێدەکۆشێت، ئەمڕۆ ژنی کورد خاوەن پارادیگمای ئازادیی زانستی ژن و ژنۆلۆژییە، جگە لە کوردستان لە ئاستی جیهاندا خەباتی فیکری و سیاسی و کولتووری و هونەری و دیپلۆماتی دەکات، لە کونجی زیندان بێت یان ئەشکەوت و بەرزە چیاکان و شەقام و ماڵەکانی کوردستان خەبات دەکات و بە جۆرێک ئەو زەنهنیەتەی تێپەڕاندوە و جیهانی بە جۆی سەرسام کردوە، هەموو ژنانی کورد و ئێمەش لە تەڤگەری ئازادیی بەرپرسیارین لە مەیدانی تێکۆشانەدا جێگەبگرین، بەرپرسیارین لە خوێنی بە ناهەقڕژاوی هەرژنێک بەناوی ناموس بێت یان بەناوی ئازادیی خاک یان ئازادیی رەگەزی و ئەرکدارین لە خەباتی هاوبەشدا کۆببینەوە و خاوەنداری لە ژنان و گەلەکەمان بکەین و بە هاتنەلای یەکتر و پێشخستنی پڕۆژەکان  و بە هۆشیاری ژن و کۆمەڵگا ئازادیی مسۆگەر بکەین، هەر بۆ ئەمەش دەستەی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ئامادەیە و خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت، بە میراتی شەهیدان و تێکۆشەرانی ئازادیی و ئەندازیاری فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی” خەبات بکات و بە ئاماجی ئازادیی ژنان و گەلەکەمان بگات.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی ژنان

٨ی مارسی ٢٠٢٣

هەروەها چێکی بکە

بارێنا پەرلەمانتاری ئەوروپا: عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی مەرجەعێکی سیاسیە

ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا پیرناندۆ بارێنا باسی لەوەکرد، کە عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی مەرجەعێکی سیاسیە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *