کۆنگرەی ستار بۆ چالاکیەکانی ٨ی ئادار سیمینارێکی  بەڕێوەبرد

نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی کوردستان، لە زنجیرە کار و چالاکیەکانی ٨ی مارس سیمینارێکی بۆ سێ ژنە پێشەنگ بەرێوەبرد، تیایدا ئاماژەیان بە تێکۆشان کرد کە بووەتە داینەمۆی گۆڕانکاریی.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥/٣/ ٢٠٢٣ لە درێژەی چالاکیەکانی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، نوێنەرایەتی کۆنگرەستار، هۆڵی خاک لە شاری سلێمانی سیمینارێکی بۆ هەریەک لە ڕۆزا حەسەن، نوێنەری کۆنگرە ستار لە هەرێمی کوردستان، ڕۆزەرین کەمانگەر بەرپرسی لیژنەی دیبلۆماسی کۆمەڵەی ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دڵسۆز زەنگەنە چالاکوانی بواری ژنان بەڕێوەبرد.

بە خولەکێک ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان پانێلەکە دەستی پێکرد، لە سەرەتادا کورتە ڤیدۆیەک لەبارەی مێژووی شۆڕشی ژن و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” نیشانی ئامادەبووان درا.

ڕۆزا حەسەن، نوێنەری کۆنگرەی ستار لەباشووری کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ” ژن بەسەر هەموو ناڕەحەتیەکاندا تێپەڕیووە هەر لە سەردەمی ڕژێمی بەعس و هێرشەکانی داعش و دەوڵەتی تورکیا ژن ڕاستەقینەی خۆیی ون نەکردووە چونکە  ژنی کورد یەکیان گرت و دەستیان بە تێکۆشان کرد، ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان  پێشەنگایەتیان کرد و بەرامبەر ئەقڵیەتی پیاوسالاری تێکۆشانیان کرد، دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” دەبێت  تەنها لە دروشمێک نەمێنێتەوە و پێویستە ببێت بە کردار و لە کۆمەڵگە بەرجەستە بکرێت.”

ڕۆزەرین کەمانگەر، یەکێکی تر لە پانێلستەکان باسی سەرهەڵدانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” و دەستکەوتەکانی کرد و وتی” لە سەرهەڵدانی شۆڕشدا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتیان بە توانای جەوهەری خۆیان بەست، ژنان بانگهێشتی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەیان کرد بۆ یەکگرتن، چونکە ڕژێمی ئێران دەیەوێت لە ئازادییەکانمان بێبەشمان بکات، بەڵام بە یەکگرتووی ئازادی بەدەست دەهێنرێت،.”

وتیشی: ” دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” لە ژنانەوە داهێنراوە و لە ناخی کۆمەڵگەدایە بۆیە بە ئاسانی کۆتای نایەت، چونکە تا ژن ئازاد نەبێت ناتوانین بڵێین کۆمەڵگەیەکی ئازادین.

دڵسۆز زەنگەنە چالاکوان بەشیکی دیکەی پانیلەکەدا باسی لەوەکرد: سەدەی ٢١ بوو بە سەدەی ژن، دووبارەبونەی دروشمی ژن ژیان ئازادی لە شۆڕشی ژینا ئەمینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بوو بە سیمبولی ئازادیخوازان، دژ بە سیستمی پیاوسالاری، ئەمجارە ژینا نوێنەری پیاو نیە، نوێنەر و داڕێژەری شۆڕشی ژنە لە ڕۆژهەلاتی کوردستان، پێشتر دەیانوت دەبێت پیاوبین بەڵام ئیتر دەبێت ژن بین بۆ ئەوەی ئازا و ئازاد بین.

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *