لە بەغداد شاندێکی تەڤگەری ئازادیی سەردانی (کۆنگرەی نیشتمانی گشتی کوردە فەیلییەکان) کرد، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیش وتی: کوردە فەیلییەکان ڕۆڵ و پێگەیەکی گرنگیان هەیە لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتی عێراق و هەرێمی کوردستان.
شاندی تەڤگەری ئازادیی کە پێکهاتبوون لە هاوسەرۆک تارا حسێن و سەلام عەبدوڵڵا هەروەها ڕوناک مەجید ئەندامی دیوانی کۆنگرە و حسێن کەرکوکی بەرپرسی تەڤگەری ئازادیی لە بەغداد، شاندەکە لەلایەن سەرۆکی (کۆنگرەی نیشتمانی گشتی کوردە فەیلییەکان) د.تاریق مەندەلاوی و ئەندامانی مەکتەب سیاسی پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا و پیرۆزبایی کردنەوەی بارەگا و سەردانکردنیان بۆ بارەگای سەرەکی کرد.
لای خۆشییەوە سەلام عەبدوڵڵا ئاماژەی بە گرنگی سەردانەکەیان بۆ بارەگای سەرەکی (کۆنگرەی نیشتمانی گشتی کوردە فەیلییەکان)کرد، هەروەها وتیشی: کە کوردە فەیلییەکان ڕۆڵ و پێگەیەکی گرنگیان هەیە لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتی عێراق و هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردولا جەختیان لەوە کردەوە ئەو شێوازە حوکمڕانییەی لە دوای 2003وە کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگوزەرێت، شێوازێکی دوورە لە لۆژیکی دیموکراتی و حوکمڕانی، ڕۆژبەڕۆژ لە ڕووی سیاسی و ئابووری تەواوی سێکتەرەکان بەرەو داڕمان دەچێت و دەستوەردانی دەوڵەتە هەرێمەکان و بەتایبەتی تورکیا کە ڕۆژانە بنکە سەربازییەکانی بۆردومانی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن و ئەمەش شکاندنی سەروەری خاکی عێراقە و مایەی قبوڵ کردن نییە، هەروەها کوشتنی ژنان و کۆچی گەنجان و بڵاوبونەوەی مادەی هۆشبەر ڕوو لەزیاد بوون دەکات. بۆ چارەسەری ئەم دۆخەش پێویستی بەئیرادەیەکی سیاسی و دیموکراتیانە و کاری نیشتمانیی هاوبەش هەیە.