شاندێکی تەڤگەری ئازادیی سەردانی حزب الوطني عراقي کرد

لە بەغداد شاندێکی تەڤگەری ئازادیی سەردانی حزب الوطني عراقي کرد، بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندی هەردوولا و بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی.

شاندی تەڤگەری ئازادیی کە پێکهاتبوون لە هاوسەرۆک تارا حسێن و سەلام عەبدوڵڵا، هەروەها ڕوناک مەجید ئەندامی دیوانی کۆنگرە و حسێن کەرکوکی بەرپرسی تەڤگەری ئازادیی لە بەغداد، شاندەکە لەلایەن سەرۆکی حزب الوطني عراقي د.محەمەد شاکر شمری و ئەندامی مەکتەب سیاسی د.سەڵاح ئەلبوشی پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا و خۆشحاڵبوون بە کردنەوەی بارەگا لە بەغداد و جەختیان کردەوە لە بەردەوامی پەیوەندیی هەردوولا و سەردانکردنیان.

  

لە سەردانەکەدا تاوتوێی ڕەوشی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، هەردولا جەختیان لەوەکردەوە ئەم بارودۆخەی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان دەگوزەرێت پێویستە بەشێوەیەکی دیموکراتیانە و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی نیشتمانیی کۆببنەوە و دوور لەبەرژەوەندی تەسکی حیزبی و شەخسی، تەنها ڕێگە چارەیەکە کە عێراق و هەرێمی کوردستان لەم گێژاوە ڕزگار دەکات. بەتایبەتی هەوڵبدرێت دەستی دەرەکی لە کاروباری عێراق و هەرێمی کوردستان سنوورێکی بۆ دیاری بکرێت، چوونکە یەکێک لەهەرە کێشە گەورەکان.

لای خۆشیانەوە جەختیان کردەوە لە بەردەوامی پەیوەندییەکانی هەردولا و لە ئایندەدا کاری هاوبەش بکەن پێکەوە.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *