فرۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا، لە سنوری ناحیەی قەرەهەنجیر ئۆتۆمبێلێکی کردوەتە ئامانج و بەو هۆیەوە شەهید و بریندار هەیە.

ئەمڕۆ هەینی ١٠/٣/٢٠٢٣ بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، نزیک کاتژمێر چوار فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا، ئۆتۆمبێلێکی لە گوندی سەیدان سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر کردوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا شەهید و بریندار هەیە.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، بریندارێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە قەزای چەمچەماڵ.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *