مەراسیمی شەهید شۆڕش بەڕێز و شکۆوە بەڕێوەچوو

مەراسیمی شەهید شۆڕش گەرمیانی، لە کەلار بەئامادەبوونی كەسوكار و هاوڕێ و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی بەڕێوەچوو، تیایداهاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی رایگەیاند: تا خاوەنی بنەماڵەی تێكۆشەر و ڕۆڵەی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزی وەكو ئەم گەنجانەبین سەردەكەوین.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٧/٣/٢٠٢٣، لە شارۆچكەی كەلار لەبەردەم ماڵی شەهید شۆڕش گەرمیانی، مەراسیمی ماڵئاوایی بۆ شەهید شۆڕش بەڕێوەچوو.

وەهاب ئەحمەد، بەناوی كۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەكەكە لەباشووری کوردستان وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی: پرسە و سەرەخۆشی لە تەواوی خانەوادەی شەهیدان دەكەین، تا  ڕێبازی شەهیدان، لەتێكۆشان بەردەوامبێت، بێگومان ئازادیی ئێمە نزیكتر و ڕوونتر و مسۆگەرتر دەبێت.

هەرێم مەحمود، هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادیی لە هەرێمی گەرمیان وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی: شەهید شۆڕش و تەواوی شەهیدان، لەپێناو پاراستنی بەها ئەخلاقییەكانی كۆمەڵگەدا خەبات و تێكۆشانیان كردووە، شەهیدان دەستبەرداری هەموو خۆشییەكانی ناو ژیانی كۆمەڵگەبوون، ڕوویان لەچیا كرد بەمۆڕاڵێكی بەرزەوە تێكۆشان تا گەیشتن بەكاروانی شەهیدان.

تارا حوسێن، هاوسەرۆكی گشتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە مەراسیمەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، شەهید شۆڕش، لەگەرمیانی پایتەختی ئەنفالەوە، بەڕوحییەتێكی شۆڕشگێڕانەوە، نازناوی شۆڕش بەپاشناوی گەرمیانی بۆخۆی هەڵدەبژێرێت، دەبێت دوژمنان لەم پەیامەوە تێبگەن، تا خاوەنی بنەماڵەی تێكۆشەر و ڕۆڵەی بەئەمەك و شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزی وەكو ئەم گەنجانەبین، بێگومان سەردەكەوین و بەهیچ شێوەیەك شكست ناهێنین.

زینەت كەریم، دایكی شەهید شۆڕش، بە ناوی بنەماڵەی ئەو شەهیدەوە وتی:  ڕۆڵەكەم لەپێناو ئەم گەلە و نیشتیمان و ئازادیی كوردستاندا گیانی خۆی بەختكرد، بۆیە شانازی دەكەم كوڕەكەم شەهیدە، شەهیدی هەرچوارپارچەی كوردستانە، شەهید شۆڕش ئازادیی و یەكگرتووی بەبنەما گرتبوو، هەمیشە لەدژی داگیركاری وەستابوویەوە، هەمیشە دەیوت تا ئازادیی كوردستان بەدەستنەهێنین ناگەڕێیتەدواوە، هەر لەو پێناوەشدا شەهیدبوو.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *