وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی: ئیدانەی ئەو پێشلکارییانە ئەکەین سوپای داگیرکەری تورکیا بە ژینگەی کوردستانی ئەکات

وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی رایگەیاند، داوا لە حکوتەی عێراق ئەکەین بە گوێرەی یاساکانی ئاو و ژینگە و یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەرەنگاریی ئەو پێشلکارییانە ببێتەوە کە سوپای تورکیا ئەیکاتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان وعێراق.

جومعە کەریم وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە رۆژی جیهانیی ژینگەدا بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند: لە رۆژی جهیانیی ژینگەدا ئیدانەی هەموو ئەو پێشلکارییانە ئەکەین کە سوپای داگیرکەری تورکیا بەرامبەر بەژینگەی کوردستان ئەیکات، هەر لە سوتاندنی دارستانەکان و رەز و باغی هاووڵاتییان، تاکو ئەگاتە بڕینی سەدان هەزار دار و کیمیابارانکردنی چیاکانی کوردستان و بەکارهێنانی دەیان جۆر گازی کیمیایی، کە دەرئەنجام ژینگە و کەشوهەوای  کوردستان و ناوچەکە بەهۆی ئەو بۆردومانانەی تورکیاوە پیسبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە هۆی بڕینیەوەی دارزەیتووەنەکانی عەفرین و گرتنەوەی ئاو لە هەردوو رووباری دیجلە و فورات لە لایەن تورکیاوە، ئەمە بووە هۆی تێکچوونی ژینگەیی بە درێژای هەردوو رووبار لە ناوخاکی عێراق و سوریا، هەروەها وشک بوونی هۆڕەکان لە خواروی عێراق و لە ناوچوونی هەزاران ماسیی و گیاندارە ئاوییەکان.

وتیشی: داوا لە حکومەتی عێراق ئەکەین بە گوێرەی یاساکانی ئاو و ژینگە، یاسا نێودەوڵەتییەکان بەرەنگاریی ئەو پێشلکارییانە ببێتەوە کە سوپای تورکیا ئەیکاتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان وعێراق.

وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی، داواشی لە هاووڵاتییان کرد پارێزگارییکردن لە ژینگە بە ئەرکێکی نیشتمانیی و نەتەوەیی بزانن، هەتا کوردستانێکی سەوز و ژینگەیەکی پاکمان هەبێت بۆ مرۆڤایەتیی.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …