لەدوای هەشت جار دەنگدانت،کاتی ئەوەنییە ئیتر ڕێگایەکی تر؟

بەهرۆزحاجیی

ئەوە لۆژیک نییە، تۆ لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسی سەدامەوە، هەشت جار، دەنگیان پێداویت،  بەڵام ئازادی، نانت،ئاوت، موچەوبودجەکەت هەموی ساڵی پێشوت باشتربووە لەساڵی دواترت!حزبی دەسەڵاتدار

بەناوی یەکڕیزی و حیزبی بەناوئۆپۆزسیۆنیش بەناوی ئەوەی دەنگت تەزویر دەکرێت و ئێمە ژیانت دەگۆڕین،تۆیان بردۆتە سەر سندوقی دەنگدان!

ئاخر هەریەک لەوحیزبانەی تۆپێت ڕاستە،موخابەراتێکی دەوڵەتێک ئاراستەی دەکات،یان ڕێکخراوێکی خاوەن ئایدۆلۆژیایەکی پڕ مەترسی هێڵی کارکردنی دەکێشێت،کەواتە هەم بەناوی یەکڕیزی،

هەمیش بەناوی پاراستنی کلتورو پەروەدەی دینیی تۆ خەڵەتێنراوی! تۆبیربکەرە،یەکڕیزی و شیرازەی سیاسی و کۆمەڵایەتیت، جۆری حوکمداری لەهەرێمەکەت لەدوای هەشت جار چەندە بەرەو دواو

توشی داڕوخان بوە،ئیتر چ مەنتقێکە تێنەگەیت و بەهەمان گوتاری پێشوتر و یان کەمێک ڕوتوشکراو بخەڵەتێنرێیتەوە؟! کۆی حزبەکان،ڕوئیاو هێڵی سیاسییان و گوتاریان دواجار لەیەک

خاڵدا یەکدەگرنەوە، ئەگەر پێتوایە بایکۆتی هەڵبژاردن هەڵەیە بۆ لەدوای هەشت جار دەنگدان کەدڵنیام لەمەدا هاوڕامی بۆ ئازادیت، گوزەران و لایەنی ئابوریت بەرەو خراپتر چوە؟!

 

هەروەها چێکی بکە

کورد و شەڕی مۆدێرنیتە

مەحمود عەبدوڵڵا بێ تێگەیشتن لەمۆدێرنیتە، لەکێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین تێناگەین،لەهێرشەکانی دەوڵەتی تورکیش هەروەها . کاتێک ئۆجالان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *