تەڤگەری ئازادیی: تورکیا لە کەرکوک ناکۆکیی نێوان پێکهاتەکان دروستدەکات هەتا ئەجێندای خۆی جێبەجێ بکات

بەرپرسی نووسیینگەی بەغدادی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، دەوڵەتی تورکیا رۆژانە دەزگای سیخوڕیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق زیاد دەکات، جەختیشدەکاتەوە: باشتریین چارەسەر بۆ شاری کەرکوک ئەوەیە بە سیستمێکی لامەرکەزیی دیموکراتیی  خۆی بەڕێوە ببات.

حسێن کەرکوکیی بەرپرسی نووسینگە بەغدادی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان باس لە دەستوەردان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەکات و لەم بارەیەوە بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند: تورکیا نەی شاردوەتەوە کە ویلایەتی موسڵ بەشێکە لە خاکی تورکیا، سەفیری تورکیاش لە رابردوودا لە یەکێک لە جەژنەکاندا هات لە کەرکوک نوێژی کرد و لەوێ وتی “ئەمە خاکی باو و  باپیرانمانە”، بێدەنگیی حکومەتی بەغداد و حکومەتی هەرێم لە و کارانەی تورکیا ئەیکات، هەم لە بۆردومانکردن و دروستکردنی بنکەی سەربازیی و شەهیدکردنی خەڵکی سڤیل و چۆڵکردنی زۆر لە گوندەکانی سەر سنور، مەسەلەی موسڵ و کەرکوک و شەنگال کە تورکیا بەردەوام باسی ئەکات؛ ئەمە بۆخۆی دەستواردانی سیاسیی تورکیایە لە کاروباری ناوخۆی عێراق دا. لەبەرامبەر ئەمەیشدا هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق: سەرک کۆمار و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پارلمان، بێ هەڵوێستن و هەروەها لە هەرێمی کوردستانیش بێدەنگیی هەیە، ئەم بێدەنگییە تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە نییە بەرامبەر بەو هێرش و داگیرکارییانەی تورکیا، بەڵکو لایەنە سیاسییەکانیش بێدەنگن و لای هاووڵاتییانیش بێدەنگیی یەک هەیە.

راشیگەیاند، لە سەردانماندا بۆ لای ئەنجومەنی دادوەریی عێراق باسی دەستوەردان و داگیرکارییەکانی تورکیامان کردوە، هەروەها دەوڵەتی تورکیا رۆژ بە رۆژ هەوڵدەدات دەزگای سیخوڕیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق زیا بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا، هەوڵی زۆریدا لە رێگەی هێزە توندڕەکانەوە! ئاستەنگیی بۆ هەڵبژران لە کەرکوک دروست بکات.

کەرکوکیی جەختی لەوەشکردەوە: شاری کەرکوک و هەموو ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ و یان ناوچە جێناکۆکەکان: کەرکوک، دوزخورماتوو، خانەقین و هەتا شەنگال، ئەم ناوچانە ئەبێت هەموو پێکهاتەکان بەشداربن لە بەڕێوەبردن و لێکتێگەیشتندا بۆ ئەوەی ئەم ناوچانە ئارام بێت، هەتا بۆ ئەوەی وڵاتانی هەرێمیی بەتایبەتیی دەوڵەتی تورکیا کە کار لەسەر ئەوە دەکات ناکۆکیی نێوان نەتەوە و ئایین و مەزهەبەکان دروست بکات، هەتا بۆ ئەوەی ئەجێندانی خۆی جێبەجێ بکات.

بەرپرسی نووسیینگەی بەغدادی تەڤگەری ئازادیی وتیشی: باشتریین رێگە و چارەسەر بۆ شاری کەرکوک ئەوەیە کە بە سیستمێکی لامەرکەزیی دیموکراتیی  خۆی بەڕێوە ببات و بتوانێت هەم لە روی خۆپاراستن و ئابووریی خۆی بەڕێوە ببات، هەروەها ناوچەیەکی دەوڵەمەندیشە ئەتواندرێت کاری باش بکرێت و هەموو ئەو پێکهاتانەی هەن بەشێوەی ئاشتییانە لێی بژین، بەبێ دەستوەردانی تورکیا تیادا.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …