شاندی کەنەکە لەگەڵ گۆڕان کۆبوونەوە

لەبەردەوامی سەردانەکانیاندا شاندی کەنەکە لە شاری سلێمانى، لەگەڵ ڕێکخەرى گشتى گۆڕان کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە ٦/٣/٢٠٢٣ شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بەسەرۆکایەتی ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆکى کەنەکە سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و لەگەڵ رێگەری بزوتنەوەک کۆبوونەوە و هاوسەرۆکی کەنەکە ڕایگەیاند: سوپاسی کاک عومەر سەید عەلی و بزوتنەوەى گۆڕان دەکەین کە پێشوازییەکى زۆر گەرمیان لێکردین، ئامانجی سەردانەکەمان ئەوەیە کە کۆنفڕانسی ١٠٠ ساڵەى پەیمانى لۆزان هەیەو کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان دەخوازێت بە هەستێکى نیشتیمانی و نەتەوەیی دەرحەق بە پەیمانى لۆزان هەڵوێستەکانمان دیاری بکەین.

وتیشی: پەیمانی لۆزان چەندین زەرەو زیانى لە گەلی کورد دا و گەلی کوردیش هیچ کاتێک ئەو پەیمانەى قبوڵ نەکردوە، چونکە نوێنەرایەتى کوردی تێدا نەبووەو گوزارشت لە کوردیش ناکات، جگە لەوەى ئیرادەى گەلی کوردی تێدا نەبوو، بەڵکو ناسنامەى کوردیش ڕەتکرایەوە کە بووە هۆی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی کورد .

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەمساڵ کۆنفڕانسێک لە ١٠٠ ساڵەى پەیمانى لۆزاندا ئەنجام دەدەن کە هەڵوێستی کوردو کوردستانیان دیاری بکرێت، بۆ ئەوەش سەردانى سەرجەم لایەنەکان دەکەن بۆ ئەوەى پشتگیرو هاوکاری و هەماهەنگی ئەوان بۆ ئەمە بەدەست بهێنین.

هاوسەرۆکى کەنەکە جەختیشیکردەوە، لەبەرنامەى ئەواندا هەموو پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان هەیەو لە سلێمانى بەشێکى زۆریان لەلایەنەکان بینیوەو ڕۆژانى داهاتووش سەردان و دیدارەکانیان بەردەوام دەبێت.

لەکۆتایشیدا هاوسەرۆکى کەنەکە وتی: لە هەولێریش لەگەڵ سەرجەم پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان گفتوگۆ دەکەین.

لای خۆشییەوە، بەختیار عومەر ئەولی ئەندامی جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان، ڕایگەیاند: بزوتنەوەى گۆڕان لەناو کەنەکە ئەندامێکى چالاکە، ئێمە وەک ئەرکێکى نیشتمانى و نەتەوەیی خۆمان تێیدەڕوانین، شاندی کەنەکە دەعوەتنامەیەکیان بۆ هێناوین، ئێمەش وەک ئەرکێکى نەتەوەیی بەدەمییەوە دەچین.

ئەندامەکەى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان جەختیشیکردەوە، وەک بزوتنەوەى گۆڕان هەر ئەرکێک بکەوێتە سەر شانیان ئەنجامی دەدەن و درێخی ناکەن.

هەروەها چێکی بکە

پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم سەردانی ئێران ئەکەن

ئەمڕۆ  شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە پارێزگارەکانی ھەرێم و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەبەرخۆکان و سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *