هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران شەرمەزار دەکەین

بۆ ڕای گشتی
هێرشی مووشەکی و بۆمببارانی جمهوری ئیسلامی بۆسەر بارەگا و شوێنە مەدەنییەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە و زڕگوێز و شارباژێڕ و گەڵاڵە و شێراوەی پردێ بەتوندی ئیدانە و شەرمەزار دەکەین –
وەک ئاشکرایە ڕژێمی ئێران بۆ داپۆشینی شکستەکانی لەبەرامبەر شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی گەلانی ئێران کە بە مەرگی تراژیدیای کچی کورد ژینا ئەمینی گڕی گرتووە و بە پێشەنگیەتی ژنان و گەنجانی ئازادیخواز ڕێبەرایەتی دەکرێت شکستێکی مێژووی خواردووە هەر بۆیە خوازیارە بەو هێرشانەی بۆ دەرەوەی سنوور ڕای گشتی چەواشە بکات و ڕەوایەتی بدات بە سەرکوتی زیاتری گەلی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵات و تەواوی گەلانی ئێران، وەک ئاشکرایە
داگیرکەرانی کوردستان لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکەنە سەر گەلی کورد دەوڵەتی تورکی فاشیست لە ڕۆژئاوا تا مەخموور و شەنگال و بادینان و شارباژێڕ ڕۆژ نییە کۆمەڵکوژی ئەنجام نەدات ئەوەتا دەوڵەتی ئێران و تورکیا پێکەوە لە هاوکاریدان بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد و پێشگرتن لە بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان،
دەبێت لەبەرامبەردا گەلەکەمان هێزی خۆی زیاتر بە ڕێکخستن و بە گەڕ بخات بۆ خۆپاراستن لە هێرشی داگیرکەران و هێزە خائین و هاوکارەکانیان، تەنیا یەکێتی و یەکگرتوویی سەرکەوتن مسۆگەر دەکات کات کاتی یەکگرتن و هاوکاریکردن و یەک هەڵوێستیە لەبەرامبەر داگیرکەرانی کوردستان – پێویستە هەر هێز و لانێکی سیاسی و هەر تاکێکی کورد بە ئەرکی وڵاتپارێزی و ئەخلاقیانەی خۆی ڕابێت لەبەرامبەر هێرشی داگیرکەران بۆسەر خاک و سەرەوەری و ژیانی هاووڵاتییان – لە لایەکی تر
پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتی عێراق و سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و بەغدا خاوەن هەڵوێستی بەرپرسیارانە و جددی بن بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشە دوژمنکارانەیە لەلایەن ئێران و تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان،
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران و شەهیدانی هێرش و بۆمببارانی داگیرکەران –
بژی بەرخۆدانی گەلانی ئازادیخواز –
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
٢٩/٩/٢٠٢٢

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *