کەنەکە سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کرد

لە زنجیرە سەردانەکانیاندا شاندی کەنەکە سەردانى ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی کرد و لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانى ئەنجومەنەکە کۆبوونەوە، ئەندامێکی شاندەکە رایگەیاند، دەیانەوێت پەیوەندیان لەگەڵ ئەو دەزگایانەدا هەبێت کە خەڵک هەڵیبژاردون.

ئەمڕۆ دوو شەممە ٦/٣/٢٠٢٣ بەسەرۆکایەتى ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆکى کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان(کەنەکە) شاندێک سەردانى ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی کردو لەگەڵ سەرۆکى ئەنجومەن و فراکسیۆنەکانی ئەو ئەنجومەنە کۆبوونەوە.

شێرکۆ حەمە ئەمین ئەندامی کەنەکە ڕاگەیاند: مامەڵە لەگەڵ سەرجەم لایەن و ڕێکخراو گروپی جیاجیای کۆمەڵگەى کوردستان دەکەین، ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانیش یەکێکە لەو دەزگایە ڕێک و پێکانەى کە لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراوەو پەرلەمانی شارە و کەنەکە دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ هەموو ئەو دەزگایانەى کە خەڵک هەڵبژێردراون یان سەر بە حکومەتى هەرێمن هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەنەکە کۆمەڵێک کۆمسیۆن و کۆمیتەى جۆراو جۆری هەیەو ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانیش لیژنەى جیاوازیان هەیە، دەکرێت کاری هاوبەشمان هەبێت بەیەکەوە، جگە لەوەش لەسەر ئەو پڕۆگرامانەى کە کەنەکە هەیەتى لە ساڵیادی ١٠٠ ساڵەى پەیمانى لۆزان و ڕاو سەرنجی ئەوان وەرگیرا کە چی بکرێت باشە بۆ ئەو مەبەستە، وە زۆرترین کەسایەتى و مامۆستا و ئەکادیمی و دامەزراوە و ڕێکخراو بەشداری کۆنفڕانسەکە بکەن.

 

هەروەها چێکی بکە

پرۆفیسۆر نۆرمان پیچ: تورکیا یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات

پرۆفیسۆری یاسای نێونەتەوەیی نۆرمان پیچ ڕایگەیاند ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆ-جا-لان کە زانیاری لەبارەیەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *