سارا رەزا بەرپرسی ژنانی تەڤگەر ئازادیی رایدەگەیەنێت “ئێمە وەکو تەڤگەری ئازادیی ئیدانەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەی دەوڵەتی تورکیا دەکەین و شەرمەزاریی دەکەین، جەختیشدەکاتەوە: پێویستە لەم کاتەدا لایەنە سیاسییەکان یەکبگرن. “تورکیا ئامانجی قڕکردنی گەلی کوردە“ سارا ڕەزا، بەرپرسی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد، “ئێمە وەکو تەڤگەری ئازادیی ئیدانەی ئەو هێرشە …
بینینی زیاتر »دژ بەهێرشی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێکرد
خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، دژ بە هێرشەكانی دەوڵەتی داگیرکەری توركیا بۆسەر فڕۆكەخانەی شارەکە دەستیپێكرد. كاتژمێر سێ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٩/٤/٢٠٢٤ خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دژ بە هێرشی دەوڵەتی توركیا بۆسەر فڕۆكەخانەی مەدەنی سلێمانی و بەزاندنی سنوری هەرێمی کوردستان دەستیپێكرد. خۆپیشاندەران لە شەقامی سالمی شارکەوە بۆ بەردەم باخی گشتی سلێمانی بەڕێكەوتوون …
بینینی زیاتر »کەجەکە: تورکیا و پارتی باشووری کوردستان بۆ مەبەستی تیرۆرستی بەکاردەهێنن
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە بە توندی ئیدانەی هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورکی کرد بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی و ڕایگەیاند کە خەڵکی باشووری کوردستان هەڵوێستی پێویست بەرامبەر بە دەوڵەتە داگیرکەرەکان و تۆڕەکانی خیانەتی هاوبەش نیشان دەدەن. کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا سەبارەت بە هێرشەکەى دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى …
بینینی زیاتر »کاتی ئەوەیە هەموو لایەنەکان بێنە لای یەکتری و کۆنگرەیەکی نیشتمانیی ساز بکرێت
بۆ ڕای گشتی و گەلەکەمان: دوای بیست ساڵ لە ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس لە ٩ی نیسانی ٢٠٠٣، لەلایەن هێزی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، هێشتا دۆخی عێراق ئاسایی نەبووەتەوە. دیارە ئەو ڕۆژە بۆ گەلانی عێراق ڕۆژێکی مێژووی بوو، کاتێک پەیکەری سەرۆکە دیکتاتۆرەکەی عێراق لە ناوەڕاستی شاری بەغدادی پایتەخت هێنرایە خوارەوە، لەگەڵ …
بینینی زیاتر »تێزەکانی ڕێبەر ئۆجالان لە کۆنفرانسە جیهانییەکاندا وەک چارەسەری پرسەکان خرانەڕوو
چوارەمین کۆنفرانسی “بەگژدا چوونەوەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی” کە لە ژێر رۆشنایی فیکریی ڕێبەری گەلان عەبدوڵا ئۆجالاندایە بەردەوامی هەیە، تیایدا ڕێگەچارەی قەیرانەکانی ژینگە و کێشە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها بیرۆکەکانی ئەوە رێبەرە مرۆڤایەتی بەرەو ڕێگای ڕزگاریی ئاڕاستە دەکات خرانە بەر باس. کۆنفرانسی زانستی “بەگژداچوونەوەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی” لە ساڵانی ٢٠١٢، ٢٠١٥ و ٢٠١٧ ئەنجامداراوە، …
بینینی زیاتر »هاوڵاتییانی سلێمانی دژی دەستدرێژییەکان دەچنە شەقام
دەستەیەک لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شاری سلێمانی، بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن: دژی ئەم دەستدرێژییانە دەوەستینەوە. ڕاگەیاندراوەکە تیایدا هاتووە: هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا کە هەموو کوشتار و شەڕ و ئاژاوەیەکی تێدا حەرامکراوە، بە سەرەتای هەڕەشەیەکی مەترسیدار دەزانین و …
بینینی زیاتر »کەرکوک، شاندێکی تەوژمی دیموکراسی سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد
ئەمڕۆ ٨/٤/٢٠٢٣، لە شاری کەرکوک، شاندێکی تەوژمی دیموکراسی سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانیان کرد و تێدا تاوتوێ دۆخی ناوچەکە و دۆخی خەڵکی شارەکەیان کرد. سەبارەت بە سەردانەکەی ئەو شاندە کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات وتی: “ئەمڕۆ شاندێکی تەوژمی دیموکراسی …
بینینی زیاتر »شاندێکی تەوژمی دیموکراسی سەردانی تەفگەری ئازادیی کرد
شاندێکی تەوژمی دیموکراسی، سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی لە شارەکە کرد. ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/٤/٨، لە شاری کەرکوک، شاندێکی تەوژمی دیموکراسی سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان-یان کردو، هەردوولا لەبارەی دۆخی ناوچەکە و دۆخی خەڵکی شارەکەوە گفتوگۆیان کرد. کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەفگەری ئازادیی، …
بینینی زیاتر »شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: میتی تورك تیرۆرستە و تیرۆر لە هەرێم ئەنجام دەدەن
كارگێڕێكی مەكتەبی سیاسی یەنەكە ڕایدەگەیەنێت، هەمووان كوردین و یەك قەدەرمان هەیە و ناتوانی پشت لە هیچ بەشێكی كوردستان بكەین و دەشڵێت: میتی تورك كاری تیرۆرستی ئەنجامدەدات و توركیا بە هێرشەكانی خۆی خستووەتە قاڵبی تیرۆرەوە و دەبێت داوای لێبوردن بكات. شاناز ئیبراهیچ ئەحمەد، كارگێڕی مەكتەبسی سیاسی یەنەكە لەكاتی سەردانیكردنی بۆ مەزاری …
بینینی زیاتر »بۆردوومانی فڕۆکەخانەی سلێمانی کارێکی دوژمنکارانە و پێشێلکارییەکی گەورەیە
بڕیاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی مەدەنی سلێمانی لە هەفتەی ڕابردوو لە هەمان کاتدا بە ئامانج گرتن و بۆردوومانی نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی لە ڕۆژی ٧ نیسان/٢٠٢٣ کارێکی دوژمنکارانە و پێشێلکارییەکی گەورە و ئاشکرایە بۆسەر سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان، تێوەگلانی لایەنی ئەمنی ناوخۆیی لەو کردەوە، خیانەتێکی ئاشکرای نیشتمانییە و …
بینینی زیاتر »