هاوڵاتییانی سلێمانی دژی دەستدرێژییەکان دەچنە شەقام

دەستەیەک لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شاری سلێمانی، بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن: دژی ئەم دەستدرێژییانە دەوەستینەوە.

ڕاگەیاندراوەکە تیایدا هاتووە: هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا کە هەموو کوشتار و شەڕ و ئاژاوەیەکی تێدا حەرامکراوە، بە سەرەتای هەڕەشەیەکی مەترسیدار دەزانین و بە هێرش و پەلاماری سەر کەرامەت و شکۆی کوردستان بە گشتی و سلێمانی و خەڵکەکەی بە تایبەت دەزانین.

ئاماژە بەوەشکراوە: ئێمە وەک کۆمەڵێک لە کەسایەتی و خەڵکی سلێمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرش و پەلامارە، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین بە یەکدەنگ بەرپەرچی ئەم پەلامارە بدەنەوە و ڕێگە نەدەن دوژمنان لەژێر هەر ناو و پاساوێکدا بێت شکۆی خەڵکی کوردستان بشکێنن.

ئەوەش هاتووە: سبەینێ ڕۆژی یەکشەممە ٩-٤-٢٠٢٣ هەموومان لە (سەھۆڵەکە) شەقامی سالمی شاری سلێمانییەوە کاتژمێر ٣ پاشنیوەڕۆ کۆدەبینەوە و بە یەک دەنگ دژی ئەم دەستدرێژییانە دەوەستینەوە.

داوا لە خەڵکی تەواوی کوردستان دەکەین و هەر ئەوەشیان لێ چاوەڕێ دەکەین کە پشتیوانی سلێمانی بن، لە کۆبونەوەو گردبونەوەکەماندا تەنها ڕێگە بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان دەدرێت».

هەروەها چێکی بکە

“خەڵک لە مافەکانی خۆی بێتەدەنگ دەسەڵات ناتوانێت خۆی بگرێت”

خانەوادەی جیهان تەهای مامۆستای تیرۆرکراو، دەربارەی کەیسەکە دەڵێن: “کەیسی مامۆستا جیهان کەیسێکی گشتییە، لەسەر قسەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *