کەرکوک، شاندێکی تەوژمی دیموکراسی سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد

ئەمڕۆ ٨/٤/٢٠٢٣، لە شاری کەرکوک، شاندێکی تەوژمی دیموکراسی سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانیان کرد و تێدا تاوتوێ دۆخی ناوچەکە و دۆخی خەڵکی شارەکەیان کرد.

سەبارەت بە سەردانەکەی ئەو شاندە کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات وتی: “ئەمڕۆ شاندێکی تەوژمی دیموکراسی سەردانی بارەگای تەڤگەری ئازادییان کرد لە کەرکوک، ئەم تەوژمە چەند ساڵیکە دورستبووە لەسەر ئاستی عێراق کاردەکات، ئامانجی سەرەکییان کۆکردنەوەی هێزە دیموکراتییەکان و ناڕازییەکانە لەچواچێوەی پرۆژەیەکی دیموکراتی بۆ خزمەتکردنی خەڵک، ئێمەش وەکو تەڤگەری ئازادیی ئامادەیی هەموو کارێکی هاوبەشمان ڕاگەیاند کە ئامادەین کاری هاوبەشیان لەگەڵ بکەین لەپێناو بەرژەوەندی خەڵکییدا”.

هەروەها چێکی بکە

لە سێ وڵاتی دیکەی ئەوروپا تەڤگەری ئازادیی یاداشتی ناڕەزایی دابە بەڵوێزخانەکانی عێراق

 شاندەکانی تەڤگەری ئازادیی لە ئەوروپا، یاداشتی ناڕەزایی لە بارەی داخستی تەڤگەری ئازادیی لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *