بۆردوومانی فڕۆکەخانەی سلێمانی کارێکی دوژمنکارانە و پێشێلکارییەکی گەورەیە

بڕیاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی مەدەنی سلێمانی لە هەفتەی ڕابردوو لە هەمان کاتدا بە ئامانج گرتن و بۆردوومانی نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی لە ڕۆژی ٧ نیسان/٢٠٢٣ کارێکی دوژمنکارانە و پێشێلکارییەکی گەورە و ئاشکرایە بۆسەر سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان، تێوەگلانی لایەنی ئەمنی ناوخۆیی لەو کردەوە، خیانەتێکی ئاشکرای نیشتمانییە و لەڕووی یاسایی و ئەخلاقییەوە لێ دەرچوونی باجێکی قورس دەبێت، ئەردۆغان لە دڵەڕاوکێ و ترسی لەناوچوونی خۆیدا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا ئەگەر پێشی لێ نەگیرێت پەنا بۆ هەموو کردارێکی مەترسیدار دەبات، تەنانەت لە ئەگەری نزیکبوونەوە لە لەدەستدانی دەسەڵاتەکەی دوور نییە کۆمەڵکوژی کوردان ئەنجام بدات.
ئێمە لە تەڤگەری ئازادیی لە کاتێکدا بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرش و پێشێلکارییە ناڕەوایە دەکەین بۆسەر ئارامی شاری هەڵمەت و قوربانی، داوا دەکەین گەل و هێزە سیاسییەکان پێکەوە بوەستن بۆ لە گۆڕنانی خەونی داگیرکەران و نۆکەرانیان، جێی خۆیەتی لەگەڵ ئیدانە کردنی هێرشی دوژمناندا، لێدوانی حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێمیش لە زاری گوتەبێژەکەتەوە شەرمەزار بکەین، کە لە بری ئیدانەی هێرشکەران وەک هەمیشە پاساویان. بۆ دەهێنێتەوە و هەڵوێستی بەرزی نیشتمانی و نەتەوەیی سلێمانی بەرپرسیار دەکات، بێگومان ئەو کردەوە ترسنۆکانە دادیان نادات، سیاسەتی وابەستەیی بە داگیرکەران وەک سیاسەتی تاڵانکردنی نەوتی کوردستان شکست دەهێنێت
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
٧/٤/٢٠٢٣

هەروەها چێکی بکە

پارێزەر و سیناتۆرەکانی ئیسپانیا نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد

لە ئیسپانیا ٢٧ پارێزەر و سیناتۆر نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد و داوایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *