شاندێکی تەوژمی دیموکراسی سەردانی تەفگەری ئازادیی کرد

شاندێکی تەوژمی دیموکراسی، سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی لە شارەکە کرد.

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/٤/٨، لە شاری کەرکوک، شاندێکی تەوژمی دیموکراسی سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان-یان کردو، هەردوولا لەبارەی دۆخی ناوچەکە و دۆخی خەڵکی شارەکەوە گفتوگۆیان کرد.

کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەفگەری ئازادیی، رایگەیاند: “ئەمڕۆ شاندێکی تەوژمی دیموکراسی سەردانی بارەگای تەڤگەری ئازادییان کرد لە کەرکوک، ئەم تەوژمە چەند ساڵێکە دورستبووە لەسەر ئاستی عێراق کاردەکات، ئامانجی سەرەکییان کۆکردنەوەی هێزە دیموکراتییەکان و ناڕازییەکانە لەچواچێوەی پرۆژەیەکی دیموکراتی بۆ خزمەتکردنی خەڵک، ئێمەش وەکو تەڤگەری ئازادیی ئامادەیی هەموو کارێکی هاوبەشمان ڕاگەیاند کە ئامادەین کاری هاوبەشیان لەگەڵ بکەین لەپێناو بەرژەوەندی خەڵکدا“.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *