هەمیشە فشاری سیاسی و گۆشەگیری دەرونی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت 

دوای دوو رۆژ لە مانگرتن، ژمارەیەک چالاکوان لە شاری سلێمانی بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات، کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا و ڕایانگەیاند فشاری سیاسی و گۆشەگیری دەرونی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ١٣/٢/٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی لە بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لە کۆنگریەکی ڕۆژنامەنووسیدا، زنجیرەیەک چالاکی ئەو چالاکوانانەی دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ١٥ شوبات دەستیان بە مانگرتن کردبوو کۆتایان بە مانگرتنی دوو ڕۆژەیان هێنا و زنجیرەیەک چالاکیی جۆراوجۆریان ڕاگەیاند.

ئەو مانگرتنە کە لە خواردن راگەیاندرابوو، بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان و بە بەشداری تەڤگەری ئازادیی و کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان و کرێکارانی میزۆپۆتامیا بەڕێوەچووم تیایدا  ٢٠ چالاکوان زیاتر بوون.

لە کۆنگرە ڕۆژنانووسیەکەدا، نەورۆز فازڵ ئەندامی کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان ڕایگەیاند: ئامانجی ئەم چالاکییە پەیوەستە بە ئازادیی بەرێز ئۆجالانەوە، دەمانەوێت ڕێبەر ئۆجالان بە ئازادیی ببینین لە ناو گەل و نیشتیمانەکەی خۆیدابێت، چونکە ئیمراڵی هەر بەتەنیا زیندانێکی ئاسایی نییە، بەڵکو هەمیشە فشاری سیاسی و گۆشەگیری دەرونی لە سەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت.

ئەوەشی وت: بەداخەوە مافی مرۆڤی ئەوروپا و جیهان و دەوڵەتی تورک ئامادە نین بچوکترین مافەکانی ڕێبەر ئۆجالان دەستەبەر بکەن وەکو قەڵەم و دەفتەر بۆ نوسین و خوێندنەوە، بە توندی ڕێکخراوەی سی پی تی ئەوروپا شەرمەزار دەکەین کە لە پشتی ستەماکار وەستاون و بەشێکن لە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ١٥ی شوباتدا لە شاری سلێمانی چالاکی بەرفراوان ئەنجام دەدەن و چالاکیەکان بەردەوامیان دەبێت و لەو ڕۆژەدا خۆپشاندان ئەنجام دەدەن و داواشدەکەن هەموو چین و توێژەکان بەشداری بکەن.

 

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *