شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: میتی تورك تیرۆرستە و تیرۆر لە هەرێم ئەنجام دەدەن

كارگێڕێكی مەكتەبی سیاسی یەنەكە ڕایدەگەیەنێت، هەمووان كوردین و یەك قەدەرمان هەیە و ناتوانی پشت لە هیچ بەشێكی كوردستان بكەین و دەشڵێت: میتی تورك كاری تیرۆرستی ئەنجامدەدات و توركیا بە هێرشەكانی خۆی خستووەتە قاڵبی تیرۆرەوە و دەبێت داوای لێبوردن بكات.
شاناز ئیبراهیچ ئەحمەد، كارگێڕی مەكتەبسی سیاسی یەنەكە لەكاتی سەردانیكردنی بۆ مەزاری ئیبراهیم ئەحمەد، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند: بەتوندی شەرمەزار و ئیدانەی ئەو كارە تیررستییە ترسنۆكانەیە دەكەم، بەرپرسانی توركیا دەڵێن: جموجوڵی تیرۆرستی لە سلێمانی زیادی كردووە، من دەڵێم ئەوە میتی توركە كە تیرۆرستە و بە ڕۆژی نیوەڕۆ خەڵك دەڕفێنێت و لەناو شەقامەكانی كوردستان خەڵك تیرۆر دەكات، ئەوە توركیایە درۆنەكانی خۆی دەنێرێت و خاكی كوردستان بۆردومان دەكات، ئەوكارانەی توركیا دەیكات خودی خۆی دەخاتە قاڵبی تیرۆرەوە و ئەوانن تیرۆر لە هەرێم و سلێمانی ئەنجام دەدەن.
لەبارەی بەیاننامەكەی حكومەتەوە دەڵێت: بەیاننامەكەی هیچ مۆرکێکی حكومی تێدانییە، ئێمە كوردین و قەردەرمان یەكێكە، ئێمە وڵاتان دابەشی كردوین بەسەر چەند وڵاتێكدا، بەڵام ناكرێت پشت بكەینە یەكتری و ئێمە خاك و زمانمان یەكە، هەركات ئێمە كە توشی كێشەبوون كوردی بەشەكانی تر دەرگایان كراوەبووە و ناكرێت ئێستا پشتیان تێبكەین.

سەبارەت بەو شاندەی عێراق كە بە سەرۆكایەتی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی دێتە سلێمانی بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی وتی: بەڵێنیانداوە نەیەڵن ئەم بابەتە بە ئاسانی تێپەڕێت و پێویستە توركیا داوای لێبوردن لە عێراق و هەرێمی كوردستان و سلێمانی بكات، دەبێت هەرێم هەڵوێستی توندتری هەبێت بەرامبەر بە ئەم كردەوە تیرۆرستیانەی كە توركیا بەرامبەر بە هەرێم دەیكات.
دوای داخستنی كایەی ئاسمانی توركیا بەڕووی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە لەلایەن توركیاوە، دوێنێ لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە، دەوترێت دەوڵەتی تورك بووە هێرشی كردە سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *