تورکیا دەستوەردان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکدا دەکات

سیاسەتمەدارێک رایدەگەیەنێت، کە دەستوەردانی تورکیا لە عێراق و هەوڵدان بۆ کاریگەریی لەسەر هەڵبژاردن روونە و زۆر ئیستفزازییە و دەیەوێت کاریگەریی لەسەر هەڵبژرادنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دابنێت.

لەتیف مستەفا – سیاسەتمەدار لە لیدوانێکیدا رایگەیاندووە، “تورکیا بەهۆی هاوکاریی هەندێک لایەنی گەورەی کوردیی، هەوڵدەدات کاریگەریی لەسەر بڕیاری عێراق دروست بکات، بەتایبەتیی لە بواری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و بەتایبەت لە کەرکوک.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “تورکیا دەیەوێت پڕۆژەکەی لە کەرکوک بە بیانووی پشتگیرییکردنی پێکهاتەی تورکمانی تێپەڕێنێت، ئەم بابەتەش ئیستفزازییە بۆ سەروەریی عێراق و هەوڵدەدات پاڵپشتیی هەندێک لایەنی دیاریکراو بکات، بە ئامانجی ئەوەی دوای هەڵبژاردنەکان رۆڵی سەرەکیی هەبێت لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی لە کەرکوک دا.”

چاودێرانی سیاسیی  لایانوایە چڕکردنەوەی دەستێوەردانەکانی تورکیا لە کەرکوک، بێ مەترسیی نییە بۆ سەر سەقامگیریی شارەکە، لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورکیا بەشدارە لە درێژەدان بە دۆخی گرژیی لەنێو پێکهاتەکانی کورد و تورکمان و عەرەب، بەتایبەتی کە ئەنقەرە دەستی هەیە لە شەڕانگێزیی و ململانێکانی شارەکدا.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …