چاپی دووەمی کتێبێک دەربارەی شەهید ڤیان کاروخ بڵاوکرایەوە

چاپی دووەمی کتێبی ‘مرۆڤێک لە ئیرادە مرۆڤێک لە گڕکان، پەیامی گیانبازێکی ئازاد’ بڵاوکرایەوە، کە هەفتەنامەی ڕۆژی وڵات ساڵی ٢٠٠٦ کۆیکردووەتەوە و چاپی کردووە لەبارەی ژیان و تێکۆشانی شەهید لەیلا والی حسێن ناسراو بە هەڤاڵ ڤیان کاروخ.

لە ٢٣یەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا و ١٦یەمین ساڵیادی چالاکیی گیانبازی شەهید (ڤیان جاف – ڤیان کاروخ-ڤیان سۆران)دا، چاپی دووەمی کتێبی ‘مرۆڤێک لە ئیرادە مرۆڤێک لە گڕکان، پەیامی گیانبازێکی ئازاد’ لەلایەن کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان بڵاوکرایەوە.

کتێبەکە بۆ جاری یەکەم  لە ساڵی ٢٠٠٦دا بۆ مەراسیمی چلەی شەهید ڤیان جاف لایەن هەفتەنامەی ڕۆژی وڵاتەوە ئامادە و چاپکراوە، لە ئێستاشدا جارێکی دیکە پێداچوونەوە و هەڵەچنی بۆکراوەتەوە، هەروەها چەند هەڵسەنگاندنێکی شەهیدی پێشەنگ (دیار غەریب) کە لە ساڵانی ڕابردوودا سەبارەت بە چالاکییە گیانبازییەکەی شەهید ڤیان کاروخ نووسیویەتی لە چاپی دووەمدا بۆ کتێبەکە زیادکراوە.

لە دووتوێی کتێبەکەدا پوختەیەک لە ژیاننامە و دەقی نامەکەی شەهید ڤیان بڵاوکراوەتەوە، هەروەها بەشیک لە چیرۆک، وتار، چاوپێکەوتن، دوونامەی نێوان خۆی و هاوڕێیەکی منداڵی کۆکراوەتەوە، و هەروەها پەیامی پارت و ریکخراوەکان و کۆمەڵیک وتار و هۆنراوە و چەپکێک لە وێنە لە خۆدەگرێت.

ڤیان کاروخ، لە شەوی ١ لەسەر ٢ی مانگی ٢ی ٢٠٠٦ لە هەشتەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی، لە ناوچەی هەفتانین لەژێر دروشمی “سەرلەنوێ‌ واتادان بە وتەکانمان” ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بە چالاکییە گیانبازییەکەی خۆی، عەشقی خۆی بۆ ئازادیی و ژیانێکی بەکەرامەت و پەیوەستبوونی بە ڕێبەر ئۆجالان و ژنانی کورد و تەواوی گەلی کوردستان سەلماند.

هەروەها چێکی بکە

“دوژمنی ئێمە لە هەرشوێنێک ژنێکی ئازاد هەبێ تیرۆری دەکات”

ئەندامێکی دەستەی بەڕێوبەری تەڤگەری ئازادیی باس لە تیرۆرکردنی ژنە چالاکوانە سیاسییەکەی کەرکوک دەکات و رایدەگەیەنێت، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *