لە ڕانیە دژی هێرشەکانی تورکیا گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو

ئەو هاوڵاتیەی لە بۆردومانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلەکەیان کرایە ئامانج لە ڕونکردنەوەیەکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ئەوان دوو هاوڵاتی مەدەنی بوون لەناو ئۆتۆمبێلەکیاندا لە سەنگەسەرەوە بەرەو چوارقوڕنە ڕۆشتوون.

ئەمرۆش بە هۆی ئەو ڕووداوە لە باغی گشتی شارۆجکەی ڕانیەیە ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین گردبونەوەیەک ئەنجامدرا و باگەشەی ئەو میدیایانەی دەیانوت بەرپرسی پەکەکە لە ئۆتۆمبێلەکەدا بووە بەدرۆخرایەوە.

بێستون عەبدوڵا، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی دوینێ لەلایەن فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکەوە کرایە ئامانج و بەهۆیەوە خۆی و کەسیکی دیکە کە لەگەڵیدا بووە بریندار بوون ئەمڕۆ بەشداری گردبونەوەیەکی دژی هێرسەداگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک کرد و ڕونکردنەوەی بۆ میدیاکاندا.

 ئەو هاوڵاتیە بە میدیاکانی ڕاگەیاند: من و ھاوڕێیەکم کە کاسبکارین و پەیوەندیمان بەھیچ لایەنێکی سیاسی نیە لەکاتی گەڕانەوەمان بەرەوماڵ لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیاوە ئۆتۆمبێلەکەم کرایە ئامانج و هەردوکمان بریندار بووین بەڵام ئێستا دۆخی تەندروستیمان باشە و هاوڕێکەم وەستای کاشی بوو لێرە کار دەکات و ناوی نزارە و خەڵی ڕۆژئاوایە.

بێستون عەبدوڵا دەشڵێت: لە سەرەتادا وایانزانیوە تانکی تۆتۆمبێلەکەی تەقیوە و دوای ئەوەی ھاوڵاتیان بەھانایەنەوە چوون و لە ئۆتۆمبێلەکەدا دەریان هێناوە پێیان وتووە لەلایەن فڕۆکەوە بۆردومان کراوە .

دواتر پەیامی چالاکوانان و لایەنە سیاسی و کەسایەتییە بەشداربووەکان خوێنرایەوە.

دەقی پەیامەکە:

بۆڕای گشتی
سەبارەت بە ھێرشەکەی فرۆکەی تورکیا بۆسەر ئتۆمبێلێکی مەدەنی لە نزیک شاری رانیە ـ
وەک ئاشکرایە دەوڵەتی فاشستی تورکیا وەک پیشەی ھەمییشەیی ھێرش وپەلامارەکانیان بۆ سەر ھاوڵاتیانی مەدەنی لەباشوری کوردستان چرکردۆتەوە بەمەبەستی تۆقاندن و ترساندن وتێکدانی ئاسایشی گشتی ھاوڵاتیان، ھێرشەکەی دۆێنی رۆژی دووشەممە ٨/١ کات ژمێر ١١ بەیانی کەلەلایەن فرۆکەی درۆنی تورکی لەرێگای چوارقورنە رانیەئەنجامدرا بەتەواوی ئامانجێکی مەدەنیە و ئەو دووھاوڵاتیەش کەتێیدابوون ھاوڵاتی مەدەنیین و خاون ئتۆمبێلەکە کاسبکارە و ئەویتریشیان ھاوڵاتیەکی ئاسایی رۆژئاوای کوردستانە ئەو ھێرشە رۆژی دووشەمە ھاوکاتە لەگەڵ حەوتەمین ساڵرۆژی کۆمەڵکوژی گوندی زارگەڵی کە ھەشت ھاوڵاتی مەدەنی تێداشەھید بوون، لەئێستادا تورکیا لەئاستی نێودەوڵەتی وعێراقی رووبەرووی نارەزایەتی توند بۆتەوە بەتایبەت دوای کۆمەڵکوژیەکەی گوندی پەرخی لەزاخۆ
بۆیەداوا لەرای گشتی و خەڵکی بەھەڵوێستی دەڤەری راپەرین و ئیدارەی ناوچەکەدەکەین خاوەن ھەڵوێست بن و بێدەنگ نەبن لەبەرامبەر بەئامانجگرتنی ھاوڵاتیانی مەدەنی، پێویستیشە سنورێک بۆ ئەو چەواشەکاریانەدابنرێت کەئامانجیان تێکدانی ئارامی ناوچکەیە بەتایبەت کەناڵی رووداو ئەو راپۆرتەی لەوبارەوە بڵاویکردەوە دوورە لەراستی و بۆتێکدانی ئاسیشی ھاوڵاتیان و ناوچەکەمانە بۆیە پێویستەداوای لێبووردن لە بریندارەکان و خەڵکی دەڤەرەکەبکات بەرامبەر بەو راپۆرتە چەواشەکاری ودوور لەراستیەی بڵاویکردەوە ، خەڵکی راپەرین شانازە بەوەی بەردەوام خاوەن ھەڵوێستی نەتەوەیی ونیشتیمانی بووە لەدژی داگیرکەران و خۆفرۆشان و ھەرواش دەمێنێتەوە ـ

ریسوای بۆ داگیرکەران و خۆفرۆشان
جەماوەری دەڤەری راپەرین
لایەنەسیاسیەکان
٨/٢/٢٠٢٢

شایەنی باسە، لە نیوەڕۆی دوینێ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کە بە گوێرەی زانیایر تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی سیپی تی فڕۆکەی دەوڵەتی تورک بووە ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکرۆزەر لە سەر ڕیگای نێوان ڕانیە و حاجیاوا کرایە ئامانج و بە هۆیەوە دوو هاوڵاتی بریندار بوون.

هەروەها چێکی بکە

شاندی شەنگال لە بەغداد: پێویستە عێراق ڕێگە بە تورکیا نەدات

شاندێکی شەنگال کە پێکهاتبوو لە میر نایف، دەستەی عەشایەری، دەستەی ئایینیی و کۆردیناسیۆنی هێز و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *