بەیاننامە

بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی بەبۆنەی هەشتەمین ساڵرۆژی دامەزراندن یەوە

      بەبۆنەی نۆهەمیین ساڵیادیی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادییەوە بە ناوی تەواوی هەڤاڵانەوە پیرۆزبایی لە خۆمان و تەواوی گەلی کورد دەکەین. تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان وەک سیستمێکی دیموکراتی سیاسیی کۆمەلایەتی لە باشوری کوردستان خۆی بەرێکخستنکردووە، لە سەر بنەمای جیهانبینی تازەگەری دیموکراتی هاوسەنگی رەگەزی و ژینگەپارێزی تێکۆشان دەکات، هەبوونی نەتەوە و …

بینینی زیاتر »

تەڤگەری ئازادیی: خۆی بێ بەریکرد لە پڕۆژەیەکی گاڵتەجاڕانەی دەسەڵاتی کوردی و ئاغاکانییان،

  گوێنەگرتن و عینادی سیاسیی بۆ ریفراندۆمێک کە بەس پڕۆژەی کورد نەبوو، ڕوداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەری لێ کەوتەوە. تەڤگەری ئازادیی خۆی بێ بەریکرد لە پڕۆژەیەکی گاڵتەجاڕانەی دەسەڵاتی کوردی و ئاغاکانییان، بۆ هەموو لایەکمان ڕوونکردەوە کە ئەمە بۆ چارەسەری دۆزی کورد نییە و لە پشتیەوە خەنجەری ژەهراوی دەوەشێنرێت، بۆیە سەربەرزانە بایکۆتی دەنگدانی …

بینینی زیاتر »

کۆنگرەی ڕۆژانامەوانی تەڤگەری ئازادیی سەبارەت بە لێدوانەکەی سەفیری تورکیا

  ئەمڕۆ  شەممە ١٥/١٠/٢٠٢٢ تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە بارەگای خۆی لە شاری سلێمانی هەڵوێستی خۆی دەربری دژی لێدوانەکەی سەفیری تورکیا و  ڕایگەیاند: بۆمبارانکردنی شوێنی ھاوڵاتیانی سڤیل و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لەچەندین شوێنی رۆژئاوا و باشوری کوردستان و تیرۆری چالاکوانانی سیاسی و ئازادیخوازانی کورد بووەتە کاری رۆژانەی  ئەو دەوڵەتە فاشیست و …

بینینی زیاتر »

کات کاتی ئازادیی رێبەری ئازادی گەلان بەرێز عبدوڵڵا ئۆجالانە

کات کاتی ئازادیی رێبەری ئازادی گەلان بەرێز عبدوڵڵا ئۆجالانە، ٢٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌به‌شداریی دەزگاھەواڵگریەکان و ده‌یان دەوڵەتی زلھێزی جیھانی وھەرێمی گەلەکۆمەیەکی ھەمەلایەن دژ به‌ رێبه‌ری تێكۆشانی ئازادی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌و پیلانگێڕییه‌ نەگریسە کەله‌ 9ی ئۆكتۆبه‌ری 1998دا دەستی پێکرد، ‌ئامانج لێی …

بینینی زیاتر »

هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران شەرمەزار دەکەین

بۆ ڕای گشتی هێرشی مووشەکی و بۆمببارانی جمهوری ئیسلامی بۆسەر بارەگا و شوێنە مەدەنییەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە و زڕگوێز و شارباژێڕ و گەڵاڵە و شێراوەی پردێ بەتوندی ئیدانە و شەرمەزار دەکەین – وەک ئاشکرایە ڕژێمی ئێران بۆ داپۆشینی شکستەکانی لەبەرامبەر شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی گەلانی ئێران کە بە مەرگی تراژیدیای کچی …

بینینی زیاتر »

پەیامی ژنانی تەڤگەری ئازادیی بۆ مەرگی ژینا ئەمینی

  ئێمە وەکو ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی  ژنانی کوردستان  بەگشتی و بە تایبەتی ژنانی  ڕۆژھەڵاتی کوردستان و شاری سەقزی خۆراگرو بنەماڵەی شەھید ژینا سەقزی دەکەین. دوای ئەوەی (مەهسا  ئەمینی) بەبیانوی  باش نەبەستني لەچکی سەری  و دەرکەوتنی کەمێک لەقژی، دەستگیر دەکرێت لە زیندان  بەشێوازێکی …

بینینی زیاتر »

ئەوەی “پەدەکە” دەیکات خیانەتێکی گەورەی نیشتیمانیی و نەتەوەییە

بۆ ڕای گشتی   ھاوڵاتیانی ئازیزی کوردستان ھەروەکو زۆربەتان ئاگادارن. کە ئەوە چەندین جارە پارتی دیموکراتی کوردستان. بەئاشکراو بە بەرچاوی ھەمووانەوە، ڕاستەوخۆ بەشداری دەکات لە شەڕ. دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، خوێنی گەریلا دەڕژێت. ھاوکاری ھەمەلایەنەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەکات، ئەم کارانە خیانەتێکی گەورەی نیشتیمانی و نەتەوەییە. ڕێگە خۆشکەرە بۆ …

بینینی زیاتر »

تەڤگەری ئازادی دوایین ھەڵوێستی خۆی لەسەر گرژی و ئاڵۆزیەکانی عێڕاق ڕادەگەیێنێت

لە دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی ساڵی ڕابردوو، زۆرێک لەو ڕوداوانەی ئێستا لە گۆرە پانی سیاسی عێڕاقدا روودەدەن پێش بینیمان کردبوو، ھەرزوو رامان گەیاند ساختەکاری و بەرمەجەکردنی هەڵبژاردن ئەو لێکەوتانەی لێدەکەوێتەوە و بارودۆخەکە ناسەقمگیر و ئاڵۆزتردەکات، ئاشکرابوو لەھەڵبژاردندا خەڵکێکی زۆر نەچوون بۆ دەنگدان و زۆرینەی ھاوڵاتیان لەھەرێمی کوردستان و عێراق پرۆسەکەیان بایکۆت …

بینینی زیاتر »

مامۆستا شەماڵ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی تیرۆر کرا

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئێستا و دیوانی سەرۆکایەتی  کۆنگرە لە خولەکانی پێشودا، ھەڤاڵی ھێژامان سوھەیل خورشید ناسراو بە مامۆستا شەماڵ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی کفری تیرۆر کرا. بێگومان ئەم تیرۆرە ھێرش و دەستدرێژییە بۆ سەر بزوتنەوەکەمان و بە دڵنییاییەوە بێ وەڵام نامێنێتەوە، مامۆستا جگە لە ئەرک و بەرپرسیارێتی سیاسی وەکو …

بینینی زیاتر »

تورکیا بە شێوەیەکی ھۆڤانە کۆمەڵکوژی لەسەر گەلەکەمان بەڕێوە دەبات

لە مێردین و دیلۆک بە کارەساتی ھاتوچۆ دەیان ھاوڵاتی و زۆرینە وڵاتپارێز بوون بە قوربانی.   دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا بە شێوەیەکی ھۆڤانە کۆمەڵکوژی لەسەر گەلەکەمان بەڕێوە دەبات و دەیان ھەزار مرۆڤی ئازادیخواز و چالاکوان و سیاسەتمەداری لە کونجی زیندانەکانی کردووە، گەلی کوردی بەرخۆدێری باکوری وڵاتمان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕقی پیرۆزی …

بینینی زیاتر »