ئیدی بەسە سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی

بەدەستپێشخەری کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان و بە دروشمی ” ئیدی بەسە سیستمی زیندانی و گۆشەگیری ئیمراڵی، دەستبەجێ ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان”  لە شەقامی سالم “سەهۆڵەکە”ی شاری سلێمانی، بەبەشداری سەدان کەس لە توێژە جیاوازەکان، ڕێپێوانێکی جەماوەری لە دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شووبات، لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەرەو باخی گشتی دەستیپێکرد.

لە ڕێپێوانەکەدا، دروشمی “بژی بەرخۆدنی ئیمرالی و بژی سەرۆک ئاپۆ و بێ سەرۆک ژیان نابێ و ئازادی یازادی، ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان” دەوترێتەوە.

لە ڕێپێوانەکەدا وتاری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردتستان لەلایەن تارا حسێنەوە خوێندرایەوە:

دەقی وتارەکە:

ئیدی بەسە سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی

٢٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پیلانگێڕییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و هەرێمی و به‌به‌شداریی ده‌یان ده‌وڵه‌ت، دژ به‌ رێبه‌ری تێكۆشانی ئازادیی بەڕێز (عەبدوڵڵا ئۆجالان) و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌و پیلانگێڕییه‌ نه‌گریسه‌ كه‌ به‌ به‌دیلكردنی رێبه‌ر ئۆجالان له‌ 15ی شوباتی 1999دا گه‌یشته‌ لوتكه‌ی دڕندەیی و بێ ویژدانی خۆی، هەتا رۆژی ئه‌مڕۆش به‌ چه‌ندین شێواز ئەم گەلەکۆمە و پیلانگێڕییە به‌رده‌وامه‌ و ئێمەش وەکو گەلەکەمان و تەڤگەری ئازادیی پێداگری دەکەین لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پیلانگێڕی و ئامانجەکانی ئەم پیلانگێڕییە.

پێش ئه‌وه‌ی شۆڕشی ئازادیی به‌ رێبه‌رایه‌تی بەڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجا‌لان، ده‌ست به‌ كاروانی تێكۆشانی خۆی بكات، له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا؛ لەرێككه‌وتنامه‌ شوومه‌كه‌ی لۆزان له‌ ساڵی 1923وه‌ نكۆڵیکردن، قڕكردن، تواندنەوە، پارچەکردن، کۆچبەرکردن و برسیکردن به‌سه‌ر گه‌لی كورددا سه‌پێندرا. ئه‌مه‌ش وه‌ك بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌شی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌ داگیركه‌ره‌كانی كوردستان كرا، گه‌لی كوردیش له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی تێكۆشانی خۆیدا ئه‌م رێككه‌وتننامه‌ شوومه‌ی هه‌رگیز په‌سند نه‌كرد و دژی وه‌ستایه‌وه‌، به‌ڵام به‌ده‌ستپێكردنی شۆڕشی تەڤگەریی ئازادیی گەلی کورد لە باکوری کوردستان، ئیدی گه‌لی كورد ژیایه‌وه‌ و گه‌ل به‌ فیكر و فه‌لسه‌فه‌ی ئازادیی خۆی هۆشیار و به‌رێكخستن كرد و لۆزانی بێواتا كرد و له‌هه‌ر چوار به‌شی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات تاهاتووە خه‌باتی هاوبه‌ش و رێكخستنی نه‌ته‌وه‌یی و داموده‌زگای نه‌ته‌وه‌یی خۆی بونیادناوە. ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌تانی داگیركار و سیسته‌می سه‌رمایه‌ی جیهانی ته‌نگه‌تاو كردووە. بۆ ئه‌وه‌ی بە ئامانجی خۆیان بگه‌ن كه‌ له‌ناوبردنی گه‌لی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گەلەکەمانە، ده‌ستیان به‌چنینی پیلانگێڕییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كرد.

له‌راستیدا ئه‌م پیلانگێڕییه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ئازادییدا ده‌ستیپێكرد، هه‌ر جاره‌ی كه‌ بێ ئه‌نجام ده‌بوون، قۆناخێكی تری پیلانگێڕییان ده‌ستپێده‌كرد، له‌ ساڵی 1992شدا ئاستی پیلانگێڕییه‌كه‌یان گه‌یشته‌ قۆناخێكی مه‌ترسیدار، ئه‌ویش جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی شه‌ڕی كورد به‌ كورد به‌كوشتدان بوو. ئه‌مه‌ش له‌ ساڵانی نه‌وه‌دەكانی سه‌ده‌ی رابردوودا چه‌ندین جه‌وله‌ی شه‌ڕ و پێكدادانی لێكه‌وته‌وه‌. به‌ڵام لوتكه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ پیلانگێڕییه‌ له‌ 9ی ئۆكتۆبه‌ری 1998دا به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تێیدا له‌ناوبردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کوردستانی كرده‌ ئامانج و  لە15ی شوباتی 1999دا بیرمەندیی ئازادیی  بەڕێز ئۆجەلان لەنایرۆبی پایتەختی کینیا دەستگیرکراو رادەستی رژێمی فاشیستی تورکیا کرایەوە.

له‌ ٢٤ساڵی رابردوودا رێبەر ئۆجەلان لە ئیمڕاڵیدا مەزنترین و مێژووییترین به‌رخۆدانی به‌ڕێوه‌بردووه دژ بەو پیلانگێڕییه‌، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گه‌له‌ وڵاتپارێزه‌‌كه‌شمان، به‌پێشه‌‌نگایه‌تی ژنان و گه‌نجان، له‌ده‌وری ئه‌و به‌رخۆدانه‌دا، به‌درووشمی “كه‌س ناتوانێت رۆژ ئێمە تاریك بكات” بوونه‌ په‌رژینێكی ئاگرین و خاوه‌ندارێتیان له‌ رێبه‌ره‌كه‌ی خۆیان كرد و له‌سه‌ر فیكر و فه‌لسه‌فه‌كه‌یدا بره‌ویان به‌ تێكۆشانی ئازادیی خۆیاندا و به‌رخۆدانیان گه‌یانده‌‌ لوتکەی سەرکەوتن.

گه‌ریلاکانی ئازادیی کوردستانیش له‌م 24 ساڵه‌دا بوونه‌ پێشه‌نگی ئه‌و به‌رخۆدانه‌ و گه‌لێك داستانی مێژووییان ئافراند، ئه‌مڕۆ له‌ چیا سەرکەشەکانی کوردستاندا له‌نێو به‌رخۆدانێكی مه‌زندان لە دژی فاشیزمی تورک و زه‌بری كوشنده‌یان له‌ سوپای داگیركەر داوه‌ و هه‌موو حیساباتی داگیركەرانیان سه‌روبن كردووه‌.

‌ئه‌مڕۆ كه‌ به‌نه‌فره‌ته‌وه‌ یادی ئه‌و پیلانگێڕییه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، ده‌بینین كه‌ هێشتا ئه‌و پیلانگێڕییه‌ به‌رده‌وامه‌ و ده‌خوازن گه‌لی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ ئازادیخوازه‌كه‌ی له‌ناو ببه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ی سێكوچكه‌ی”فاشیزم، داگیركاریی و گۆشه‌گیریی” به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ده‌یانەوێت له‌ڕێی توندتركردنی گۆشه‌گیریی له‌ ئیمڕاڵی و شكاندنی ئیراده‌ی گه‌ل له‌باكووری كوردستاندا، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی داگیركردنی باشوور و رۆژئاوای كوردستان بەردەوامیی به‌ پیلانگێڕیی بده‌ن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ رێبه‌ر ئۆجالان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ‌گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان، به‌ به‌رخۆدانی مێژوویی خۆیان هه‌م زه‌بری كوشنده‌یان له‌ فاشیزم، داگیركاریی و گۆشه‌گیریی داوه‌، هه‌میش بوونه‌ته‌ كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و جیهان. ئه‌مڕۆ داگیركاریی و فاشیزم له‌لاوازترین دۆخی خۆیدا ده‌ژیت و به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی ده‌چێت، بۆیه‌ ئیدی كات كاتی ئازادییە، ، كاتی ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادیی گه‌لانی كوردستانه‌.

ئیدی كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ گه‌لی كوردیش ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆی بپارێزێت و ببێته‌ خاوه‌ن پێگه‌ و قه‌واره‌ی خۆی و به‌ ئازادی و كه‌ڕامه‌ت و سه‌ربه‌رزانه‌ بژیت.
كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ به‌رهه‌می ده‌یان ساڵه‌ی تێكۆشان و به‌رخۆدانی خۆی بچنێته‌وه‌ و سیسته‌می كۆنفیدڕاڵی دیموكراتی له‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌دا بونیاد بنێت و به‌ ئازادی، ئاشتی و ئارامی له‌گه‌ڵ گه‌لانی تر بژیت.

لەسەر ئەو بنەمایە وەک تەڤگەری ئازادی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و راستییه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ تا رێبه‌ر ئاپۆ ئازاد نه‌بێت، نه‌ پرسی كورد چاره‌سه‌ر ده‌بێت و نه‌ كوردستانیش ئازاد ده‌بێت، نه‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوینیش سه‌قامگیر و ئاشته‌وا ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌رك به‌و راستییه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ ئازادی بەڕێز ئۆجالان و تێكشاندنی فاشیزم و داگیركاری و گۆشه‌گیریی به‌یه‌وه‌كه‌وه‌ په‌یوه‌ستن. چونكه‌ له‌بنچینه‌دا دۆزی بەڕێز ئۆجالان و دۆزی گه‌لی كورد و كوردستان یه‌ك دۆزه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌بن.
له‌كۆتاییدا؛ له‌یادی ئه‌م رۆژه‌ ره‌شه‌دا، بانگه‌وازیی له‌ ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی و باشووری كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین كه‌وا به‌یه‌كه‌وه‌ و به‌رۆحی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتییەوە، پیلانگێڕیی، ‌داگیركاریی، فاشیزم و گۆشه‌گیری تێكبشكێنین، رێبه‌ر ئۆجالان ئازاد بكه‌ین و كوردستان بپارێزین.

– نه‌فره‌ت له‌ پیلانگێڕانی نێوده‌وڵه‌تی 15ی شوبات

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *