ئەمساڵ ٧٣ کرێکار لە کاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە

وتەبێژی رێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی کوردستان رایگەیاند، ئەمساڵ ٧٣ کرێکار لە هەرێم لەکاتی کارکردندا گیانیان لە دەستداوە.

وتەبێژی رێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی هەرێمى کوردستان –  شاباز مەحمود، لە راگەیاندراوێکیدا کە بۆ تەڤگەری ناردوە تیایدا هاتووە: لەمساڵدا ٧٣ کرێکار لە هەرێمی کوردستان لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیەش ١٨ کەسیان کرێکاری بیانیی بوون .

جەختیکردەوە:لە سەرەتاى ساڵی ٢٠٢٣ هەتا ئێستا ٧٣ کرێکار لە شوێنی کارکردن گیانیانلەدەستداوە، ئەوەش لەکاتێکدایە ساڵی رابردوو ٥٩ کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستدابوو.

ئاماژەی بەوەشکرد: زۆرتریین حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانی کرێکاران لەکاتی کاردکردندا بەهۆی کەوتنەخوارەوەیان بووە لەشوێنە بەرزەکان، کە ٢٤ گیانلەدەستدان بەو هۆیەوە بووە و ١١ کرێکاریش بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی: لەو ٧٣ کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە، ٥٢ کەسیان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بوون و ٢١ کەسیشیان لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکا بوون و تەمەنیان لەنێوان ١٥ بۆ ٧٠ ساڵدابووە .

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …