ڕاگەیەندراوێک لە دەستەی کۆمەک بۆ باکورو ڕۆژئاوای کوردستان

ڕاگەیەندراوێک لە (دەستەی کۆمەک بۆ باکورو ڕۆژئاوای کوردستان)

 

هاونیشتمانی و هاوشاریانی خۆشەویست …

دوابەدوای بومەلەرزە کارەساتبارەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان لە رێکەوتی ٦/٢/٢٠٢٣، چەندان گروپ و رێکخراو و دامەزراوە هەڵمەتێکی نیشتمانی و مرۆیی و ئاکاریی بەرفراوانیان بۆ بەدەنگەوە چوونی قوربانی و لێقەوماوان ئەنجامدا، هاوشان لەگەڵ ئەواندا لە شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین، کۆمەڵێک کەسایەتی و چالاکوان لە چوارچێوەی دەستەیەکدا، بۆ ماوەی یەک هەفتە لە باخی گشتی رانیە لە ڕێکەوتی ١٠-١٧/٢/٢٠٢٣ کەمپەینێکیان بۆ کۆمەککردنی خەڵکانی کارەساتبار بەڕێوەبرد.

لە میانی رۆژانی کەمپەیندا، کەسانی دڵسۆز و خەمخۆری زۆرمان لەسەرجەم ئاست و توێژەکاندا بینی، بە شێوەی جۆربەجۆر بەشداریان کرد، کە ئێمە رێز و سوپاسی زۆریان ئاڕاستە دەکەین بە تایبەت ئەوانەی، کە بە بەخشین، ویژدانی ئێمە و خۆیانیان شاد کرد و لە خەمی گەورەی کارەساتبارەکانیشیان کەم کردەوە.

لە کۆتایی کەمپەینی دەستەی کۆمەک بە هەموو لایەک رادەگەیەنین کە بەخشینەکان بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەکە رادەستی دامەزراوەی مرۆیی (هەیڤی سوری کورد) کرا لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی، کە بڕەکەی بەمشێوەیەی لای خوارەوە بوو:

بڕی پارە بە دیناری عێراقی: ١١.٠٠٧.٠٠٠ (یازدە ملیۆن و حەوت هەزار دینار)

بڕی پارە بە دۆلاری ئەمریکی: ٤٠٠$ (چوار سەد دۆلار)

کەلوپەل: بڕی یەک بارهەڵگری گەورە کەلوپەلی جۆربەجۆر کە لیستی هاوپێچدا دیاریکراوە.

لە کۆتاییدا، رایدەگەیەنین کە (دەستەی کۆمەک بۆ هاوکاریی مرۆیی) درێژە بە کارەکانی دەدات لە ئایندەدا بەمەبەستی کاری خۆبەخشی و فریاگوزاری مرۆیی، لێرەوە داوا و بانگەوازی لە کەسانی دڵسۆز و چاکەکار و نیشتمانی دەکەین بەشدار بن لە کاروچالاکییەکانی دەستەکە.

رۆحی قوربانیان شاد بێت و هیوای سەلامەتی و شیفا بۆ برینداران و بێ سەروشوێنان

هاوبەشی خەمتانین

 

دەستەی کۆمەک بۆ باکورو ڕۆژئاوای کوردستان

ڕانیە

١٩/٢/٢٠٢٣

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی لەبارە دوو رۆژنامەنووسە شەهیدەکەوە هاتەدەنگ

ئەو کردەوە نامرۆڤانە و تیرۆریستییەی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین دەوڵەتی تورکی فاشست و دڵ پڕلەقین، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *