گەلی کورد و مرۆڤدۆستان ڕۆژێکی خەمگین و بەئازار بەڕێدەکەن

‎پەرۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان بۆ قوربانیان و زامدارانی کارەساتی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و شارەکانی باکوری سوریا و رۆژئاوای کوردستان رادەگەیەنیین ،
‎ھەر دەچێت گەورەیی و ھێزی وێرانکاریەکەی ئەو کارەساتە سروشتییە زیاتر دەبێت و زیانەکان و قوربانیەکان ڕوو لەھەڵکشانی زیاترن ، گەلەکەمان لە باکور و رۆژئاوای کوردستان بەردەوام ڕووبەڕووی داگیرکاری و فاشییزم و ستەمکاریەکی ھەمەلایەنە دەبێتەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانەوە،

‎بۆیە دەبێت ئەو کارەساتە وەک دەرفەتێک ھەموو گەلی کورد بەئاگابێنێتەوە بۆ پشتیوانی و سەفەر بەر بوون و ھاوکاریکردن، لەو ڕوانگەیەوە بەڕۆحیەتێکی کورد بوون و مرۆڤایەتی یەوە داوا لە تاک بەتاکی گەلەکەمان لە باشوری کوردستان بەتایبەتی و کوردانی دەرەوەی وڵات دەکەین بەشێوەیەکی ڕێکخراو دەست بە چالاکی کۆکردنەوەی ھاوکاریەکان بکەن بۆ زیان بەرکەوتوان و قوربانیانی ئەو کارەساتە سروشتیە وێرانکەرە، کەلەئێستادا بەھۆی سەختی کەش و ھەواو کەمی خزمەتگوزاری سەرەتایی بەھەزاران ھاوڵاتی کورد چاویان تەنھا لە کۆمەک و ھاوکاریەکانی ھاو زمان و نەتەوەی خۆیان و مرۆڤدۆستانە.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
٦/٢/٢٠٢٣

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *