کۆنفرانسی ژنانی ئێزیدی و عەرەبی شەنگال بەڕێوەچوو

لە ساڵیادی رزگارکردنی شەنگال کۆنفڕانسی “ژن و پاراستنی”ی ژنانی ئێزیدی و عەرەب بەڕێوەچوو، تیادا داواکرا هەموو پێکهاتەکان پێکەوە بەرامبەر پیلانگێڕییەکانی داعش، دەوڵەتی تورک و پارتی بووەستنەوە.

 کۆنفرانسی “ژن و پاراستن”ـی ژنانی ئێزیدی و عەرەب لە شەنگال، بۆ ساڵیادی ڕزگارکردنی شەنگال بە چەندین دروشم بەڕێوە چوو، کە تیایدا چەندین پەیام راگەیەندران لەوانە، “فیکری نەتەوە دیموکراتیکی ڕێبەر ئۆجالان ئێستا ژنانی ئێزیدی و عەرەبی کۆکردوەتەوە، پێویستە ئێمە بەیەکەوە لە دژی هەموو جۆرە پلانێک بووەستینەوە”.

بۆ ئەوەی دووبارە ژنانی ئێزدی نەبن بە قوربانیی هەرە گەورەی شەڕ و کۆمەڵکووژییەکان، تاژێ بە هەماهەنگی یەژەشە کۆنفرانسێک سەبارەت بە “ژنان و پاراستن” سازدا.

لە کۆنفرانسەکەدا پەیامی گرنگی وەکو، “ئێستاش مەترسی لەسەر ژنان و کۆمەڵگا هەیە، بۆیە پێویستە خۆمان بە فیکری ڕێبەر ئۆجالان چەکدار بکەین و تێکۆشانمان لە دژی هێرشەکانی داعش، دەوڵەتی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق گەورەتر بکەین، هەروەها پێویستە ژنان لە بەرامبەر توندوتیژی پیاوان خۆیان زانا بکەن و بتوانن خۆیان بپارێزن” دران.

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە

سەدەی ٢١ سەدەی ژنە، داگیرکاریی رەتدەکەیەنەوە وەکو ژنانی باشوری کوردستان، درێژە پێدەری رێوڕێبازی ڤیان سۆران …