تەڤگەری ئازادیی: مەنسور کەریمییان هێندەی لەشکرێکی گەورە خزمەتی بە فەرهەنگی کوردیی و قەزییەی کورد کرد

تەرمی هونەرمەندی شەهید مەنسوور کەریمییان، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی بنەماڵەکەی، ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی، ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، پارێزگاری سلێمانیی و سینەماکاران و هونەرمەندان و کەسایەتیی سیاسیی و چالاکوانانیی مەدەنیی و هاووڵاتییان لە شاری سلێمانیی بە خاک سپێردرا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە، تەرمی هونەرمەند و دەرهێنەری رۆژهەڵاتی کوردستان شەهید مەنسوور کەریمییان لە شاری سلێمانیی – گۆڕستانی شێخ عەباس لە گەڕەکی وڵووبە بە خاک سپێردرا.

ئەبەکر مەجید – ئەندامی دەسەتی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە مەراسیمەکەدا وتەیەکی پێشکەکرد و سەرەخۆشیی لەبەنەماڵە هونەرمەندی شەهید و گەلی کورد کرد و رایگەیاند: شەهید مەنسوور کەریمییان گەرچی هونەرمەندێک بوو، کەسێکی چەکدار نەبوو و سەربەحیزب نەبوو، بەڵام هێدەی لەشکرێکی گەورە خزمەتی بە فەرهەنگی کوردیی و خزمەتی بە قەزییەی کورد کرد، لە کەسایەتی خۆیدا پرسی کورد و قەزییەی کورد، قەزی ئازادیی دیموکراتیی لە کەسایەتیی خۆیدا جێگر کرد، بۆیەی دەبێت شەهدی مەنسوور وەک کەسێک سەیری نەکرێت بەڵکو دەبێت وەک پرسێکی گەورە و نەتەوەیی و کەسایەتییەکی گەورە سەیر بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەموو شوێنکی کوردستان هێرشدەکاتە سەر گەلی کورد و لەو چوارچێوەیەدا شەهید مەنسووری شەهید کرد.
ڕیارە سبەی رۆژی یەک شەممە ٢٠٢٤/١/٧ کاتژمێر ١:٣٠ پاشنیوەڕۆ، تەرمی هونەرمەند و دەرهێنەری رۆژهەڵاتی کوردستان شەهید مەنسور کەریمییان لە شاری سلێمانیی لە گۆڕستانی شێخ عەباس لە گەڕەکی وڵووبە بە خاک بسپێردرێت.

 

مەنسوور کەریمیان دەرهێنەر و سینەماکاری رۆژهەڵاتی کوردستان و خەڵکی شاری سنە، رۆژی ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە بۆردمانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، لە دێرک شەهید بوو.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، کە حکومەتی ئێران رێگەی نەدا تەرمی هونەرمەند مەنسور کەریمییان، ببرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە زێدی خۆی بەخاک بسپێردرێت.
See les

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …