ئەم دەستەڕەشەی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانیان هەمان دەستی ڕەشی داعشییە

“تیرۆری دەوڵەتی” دەوڵەتی فاشستی ئەکەپە ومەھەپەی دژ بە کوردو گەلانی ئازادی خواز بەردەوامە و ھەر رۆژەی تاوانێک ئەنجام دەدات ـ
شەھادەتی ھەردوو فەرماندەی یەبەشە سعید علی بەدەل ناسراو بەپیر چەکۆ ـ خەیری خدر خەلەف ناسراو بە ئاگر جەعفەر ـ لەلایەن فرۆکەی دەوڵەتی داگیر کەری تورکیاوە تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی و پێشێلکاریەکی ئاشکرایە بۆ سەر سەروەری و ئاسایشی گەلانی عێراق بەگشتی و گەلی ئێزدی بەتایبەتی، ئەوە بۆ چەندەمین جارە لەرێگەی چڵکاو خۆر و کۆیلە سیخورەکانیانەوە رۆڵە کانی ئێزدی لەشەنگال دەکانە ئامانج ، ئەوھێرشەی فاشیزمی دەوڵەتی تورک لەکاتێکدایە کە شەنگال و ئێزدیەکان بریاریان داوە خۆیان بەرێوەبەرو پارێزەری خۆیان بن و بەئاشتەوای لەگەڵ تەواوی پێکھاتەکان بژین وە بەھیچ جۆرێک لەو بریارە پاشەکشەو سازش ناکەن، ئیدی نابنەوە کۆیلەی ئەو دەسەڵاتە ملھورو خۆفرۆشانەی لەکاتی ھێرشی داعشدا جێیان ھێشتن و بەھەزاران ژن ومنداڵی ئێزدیان تێدا کۆمەڵکوژکرد ، ئەو ھێرشانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر ھەر تاک و گروپ و ھێزێکی ئازادیخواز و خاوەن ئیرادەیە، ھیرشە بۆسەر پرۆژەی چارەسەری و پێکەوەژیان لەعێراق و سوریا و تەواوی ناوچەکە ھێرش بوو بۆسەر کۆنگرەی کۆڕبەندی “چارەسەریی کێشەکانی عێراق لەنەتەوەی دیموکراتیکدا” کەلەشەنگالی ئازاد لە ٢/٢٥ بەرێوەچوو بەئامادەبوونی ٤٥٠ ئەکادیمی و سیاسەت مەدار و رۆشنبیران لەھەموو شارو شارۆچکەو پێکھاتەکانی عێراق.، ئەو ھەنگاو پێشەوتنانە فاشستەکان و ھاوکارەکانی توشی ھێستریاکردووە و بەوکارەچەپەڵەیان بۆنیشاندانی ڕەدکردنەوەی پرۆژەی چارەسەری و پێکەوەژیان لەچوارچێوەی نەتەوەی دیموکراتیک” ئەو تیرۆرەیان ئەنجامدا بەو کردەوە چەپەڵەیان برینی سارێژ نەبووی ئێزدیەکانیان تازەکردەوە و زیهنیەتی چەپەڵی خۆشیان بەیانکرد، بۆیە پێویستە ئەو کردەوە تیرۆریستیەی فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەتوندی لەلایەن ھێزە ئازادیخوازەکانەوە وەڵام بدرێتەوە ئەویش بەتێکۆشانی دیموکراتی و تێپەراندنی زھنیەتی دەسەڵات گەراو نەتەوەگەرایی دەبێت لەناوچەکەدا ، لەلایەکی دی دەوڵەتی عێراق بەرپرسیارە لە خوێنی رۆڵەکانی بەتایبەت ئەو ئێزدیانەی سەنگەری بەرگریان چۆڵ نەکرد و بەھەزاران شەھیدیان دا لەئازادکردن و پاراستنی شەنگالدا لەدەستی تیرۆرستانی داعش و ھاوکارەکانیان.، ئەم دەستەڕەشەی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانیان هەمان دەستی ڕەشی داعشیە ئەو ھێزانەن کە ھاوکارو پشتیوانی داعش بوون ئێستاش ھەر کەس و ھێزێک چالاک بووبێت دژ بەداعش بەو شێوەیە دەکرێنە ئامانج بۆ ئەوەش نمونە زۆرن لەشەھادەتی مام زەکی شەنگالی تا شەھادەتی پیرچەکو و شەھید ئاگر شاهیدی ئەو ڕاستیەن.
نەمری و سەربەرزی بۆ ھەردوو فەرماندەی شەھید و تەواوی گیان بەختکردوانی پاراستنی ئێزیدخان ـ

تەڤگەری ئازدیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی

ـ ٢/٢٨-٢٠٢٣

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *