تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەیاننامەیەکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی کە سایەتی دیار و وڵاتپارێز بەختیار شێخ عوسمان دەرکرد.
ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیە..
ئەمڕۆ كوردستان كەسایەتیەكی وڵاتپارێز و تەڤگەری ئازادیش دۆستێكی بەهەڵوێست ومرۆڤدۆستی لە دەستدا كۆچی دوایی بەختیار شێخ عوسمان خەمێكی گەورەی بەخشیە ئێمە و ئەندامانی تەڤگەرەكەمان و تەواوی ئازادیخوازان، بە داخەوە ئەمڕۆ لە ماتەم و خەمێكی گرانداین، كە ئەویش كۆچی دوایی دۆستێكی ئازیز و هەمیشە بە هەڵوێستی تەڤگەرەكەمان بوو، لە ناخەوە پرسەدار و خەمگینی كردوین، كاك بەختیار تا دواڕادە مرۆڤدۆست و هەتا لوتكە پێداگر و تێكۆشەری ڕێگەی ئازادی بوو، مخابن لە دەستدانی كەلێنێكی گەورە دروست دەكات لە مەیدان و هەڵوێستی مەدەنیدا.
بێگومان سەبوری ئێمە و ئازیزانی، ئەو مێژووە جوان وڕێگا پیرۆزەیە كە كۆچكردوو پیایدا تێدەپەڕی و ئێمەش بە یاد ویادەوەریەكانی ئەوەوە دەژین و یادی دەكەینەوە، ئارامی و تەمەن درێژی بۆ ماڵباتی سەربڵندی و دۆستان و هاوڕێ و هەڤاڵانی، ڕۆحی كاك بەختیاری ئازیزمان شاد و ڕێگای پڕ ڕێبوار بێت.
تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان
دەستەی هاوسەرۆكایەتی
١١/٣/٢٠٢٣