بەمەبەستى کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان داوا لە هاوڵاتیانی سلێمانی دەکرێت بەشداری لە کەمپینی کۆکردنەوەى هاوکاری بۆ لێقەوماوان بکەن
دانیشتوانی شاری سلێمانى بەمەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری پەیتا پەیتا ڕوو دەکەنە کارگەی جگەرەکەی شاری سلێمانی و بەشداری کەمپینی کۆکردنەوەى هاوکارییەکان دەکەن.
ئەم هاوکارییەش دوای ئەوە دێت کە بومەلەرزەیەکی بەهێز لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویداو بووە هۆی گیانیان لە دەستدا و برینداربوون هەزاران کەس، تائێستاش هەزاران کەس بێلانەو بێ شوێنن و هەزارانی دیکەش لەژێر دارو پەردووی بینا ڕووخاوەکاندا ماون.
هەر بەم هۆیەشەوە لە زۆربەى شار و شارۆچکەکانى هەرێمی کوردستان کەمپینى کۆکردنەوى کۆمەک و هاوکاری ڕاگەیەنراوەو لەو چوارچێوەیەدا لە کارگەى جگەرەکەى شاری هاوڵاتیان بەشداری کەمپینی هانا دەکەن.
کەمپینی هانا-ش بە هاوکاری مانگی سوری کوردی لە شاری سلێمانى دەستیپێکردوەو هاوڵاتیان بەشێوەیەکى بەرفراوان و بە گڕو تینەوە بەشداری لەو کەمپینە دەکەن و هەرکەس بەگوێرەى توانای خۆی و خێزانەکەی هاوکاری پێشکەش دەکات.
سەرپەرشتیارانی کەمپینەکە ڕایانگەیاندووە کە، کەمپینی هانا بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە ٨ی بەیانییەوە تا کاتژمێر ٨ شەو بەردەوام کۆمەک وەر دەگرن.
س-ع