٦٠ میلیۆن مرۆڤ رووبەڕووی برسێتی بووەتەوە

بەرنامەی خوراکی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، لە باکوور و رۆژهەڵاتی ئەفریقا ٦٠ میلیۆن مرۆڤ مەترسیی برسێتیان لەسەرە.

بەرنامەی خۆراکی جیهانیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان راپۆرتێکی بڵاوکردوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردوە، پێنج میلیۆن منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ وەک پێویست خۆراک ناخۆن.

ئەوەشخراوتەڕوو، لە سۆماڵ و سودانی باشوور بە هەزار مرۆڤ لە هەفتەیەک تەنیا چەند ژەم ئەتوانن خواردن بخۆن.

جەخت کراوەتەوە، ئەوەی دۆخەکەی دژوارتر کردوە، ئەنفلۆنزای باڵندە، شەڕی چەکداریی، پەتاکانی وەک ئیبۆلا و کۆلێرا و گرانبوونی نرخی خۆراکە.

لە ساڵی ٢٠١٦دا ٢٦ میلیۆن مرۆڤ لە ژێر هەڕەشەی برسێتیدابوون، بەڵام ئەمساڵ ژمارەکە بۆ ٦٠ میلیۆن مرۆڤ بەرزبووەتەوە.

نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندبوو کە پێویستیان بە ١٧٨ میلیۆن دۆلار هەیە بۆ بەهاناوەچوونی ئەو کەسانە، بەڵام لە کۆی ئەوبڕە تەنیا لەسەدا ٢٠ی دابینکراوە.

 

هەروەها چێکی بکە

“مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی لە هێزی ژنان و فیکری ژنان دەترسێت”

سارا ڕەزا رایدەگەیەنێت، لە باشووری کوردستان بەهۆی نامووسگەراییەوە ژنان قوربانیی دەدەن، رەخنەشی لە خەباتی ژنان …