حەڤدەی شوبات ڕۆژێكی ڕەش بە نێو چاوانی دەسەڵاتی بێباك

‎حەڤدەی شوبات ڕۆژێكی ڕەش بە نێو چاوانی دەسەڵاتی بێباك لە ژیانی هاوڵاتی هەرێمی كوردستان، دوازدە ساڵ بەر لە ئێستا بە بەشداری گەنجان و ژنان وتەواوی چین و توێژەكان لە شارو چارۆچكەكانی باشوری كوردستان، بەشێوەیەكی ڕێكخراو و درێژخایەن دەنگی ناڕەزایەتی گەل بڵند كرا، لەبەرامبەر داوا ڕەواكانی هاووڵاتیاندا دەسەڵات بە فیشەك و كۆمەڵكوژ كردنی گەنجانی ناڕازی و مەدەنی وەڵامی خۆپیشاندەرانی دایەوە، بەداخەوە داوای خۆپیشاندەران و خاوەنداری لە شەهیدان نەبوون بە خەمی هاوبەش و پرسی هاوبەشی هەمووان، بۆیەش دەرئەنجام نەك بەو داوایانە نەگەشتین، بەڵكو دەسەڵات نابەرپرسانەتر مامەڵەی كرد و دۆخی ژیان وگوزەرانی تاكی ئەم هەرێمەی لە خراپەوە بەرەو خراپتر برد، بڕینی موچە وپاشەكەوت و نادادی كۆمەڵایەتی و گرتن و سزادانی ئازادیخوازانی بادینان و پەلكێشی زیاتری سوپای داگیركاران وئاڵۆزكردنی دۆخە ژیانی ودەروونیە كۆمەڵایەتیەكانیشی ئاڵۆزتركرد، تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان لە ڕۆژێكی كە دامەزراوە هەتا ئەمڕۆ پێداگرە لەسەر خاوەنداری لە داوا و مافە ڕەواكانی گەلەكەمان وپەیامی شەهیدەكانی، لەو سۆنگەیەوە وبە هەستكردنمان بە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و ویژدانیمان داوا دەكەین هەموو تاك و ڕێكخراو ولایەنێكی سیاسی كە خەمی گەل بە خەم و هاوكات بەرپرسیارێتی خۆیان دەزانن، هاوبەشی ئەو ئەركە لە پێكهێنانی بەرەیەكی ڕاستەقینەی گەلدا كۆبكەینەوە، گەرەنتی سەركەوتنی داواڕەواكان تەنها بەم ڕێگایە مسۆگەر دەبێت، بە پێچەوانەوە زهنیەتی دەسەڵاتخوازی و تاكڕەوی وناوەندێتی جارێكیتر و دەیان جاریتریش گەنجەكانمان دەكاتەوە بە قوربانی وبێ ئەنجام دەبێت
‎ڕۆحی شەهیدانی حەڤدەی شوبات وڕۆژانی دوایی ئاسودە بێ، بەڵێن بێت ڕاستگۆ و وەفادار بین بەرامبەر ڕێباز و پەیام وئامانجەكانیان

‎تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان
‎دەستەی هاوسەرۆكایەتی
‎١٧/شوباتی/٢٠٢٣

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *