TOPSHOT - Mesut Hancer holds the hand of his 15-year-old daughter Irmak, who died in the earthquake in Kahramanmaras, close to the quake's epicentre, the day after a 7.8-magnitude earthquake struck the country's southeast, on February 7, 2023. - Rescuers in Turkey and Syria braved frigid weather, aftershocks and collapsing buildings, as they dug for survivors buried by an earthquake that killed more than 5,000 people. Some of the heaviest devastation occurred near the quake's epicentre between Kahramanmaras

مامۆستایان و ئەندامانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک بەیاننامەیەکیان دەرکرد

مامۆستایان و زانایانی ئاینی و ئەندامانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک لەباشوری کوردستان بەیاننامەیەکی هاوخەمیان بۆ بومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاوی کوردستان دەرکرد.

ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیە.

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان بابەت: هاوخەمی وهاوسۆزی

بەناوی مامۆستایان و زانایانی ئاینی و ئەندامانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک لەباشوری کوردستان ، زۆر دڵگران و خەمبار بووین بەبیستن و بینینی دیمەن و هەواڵی بوومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاواو باشوری کوردستان کەبەداخەوە بەم هۆیەوە سەدان شەهید و برینداری لێکەوتۆتەوەو زەرەدوو زیانێکی زۆری گیانی و مادی گەیاندووە بە خەڵکی سڤیل و هاوڵاتیان، بەڕاستی کارەساتێکی دڵتەزێن و تراژیدیایەکی گەورەوخەم هێنەرە بۆ تەواوی نەتەوەکەمان و مرۆڤایەتی لەجیهان بەگشتی بەم بۆنە دڵتەزێنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەس وکاری شەهیدان و نەتەوەکەمان دەکەین و ئومێدی چاکبوونەوەو شیفای خێرابۆ بریندارەکان دەخوازین وەداوالە موسڵمانان ووڵاتان و ڕێکخراوەکان و خێرخوازان و دڵسۆزان دەکەین هەرچی زووە بەهانای ئەو ئەوخڵکەوە بچن و ڕۆڵی خۆتان بگێڕن لەڕزگارکردن و هاوکاری لێقەوماوانی ئەو ڕووداوە کارەسەتبارە.

 

مامۆستایان و زانایان وئەندامانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک لە باشوری کوردستان

٦/٢/٢٠٢٣

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی لەبارە دوو رۆژنامەنووسە شەهیدەکەوە هاتەدەنگ

ئەو کردەوە نامرۆڤانە و تیرۆریستییەی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین دەوڵەتی تورکی فاشست و دڵ پڕلەقین، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *