گوتار

نەگریسترین دوژمن

ياسين ئافتاو لە دوای ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانییەوە، دەوڵەتی توورک دەیان سەرۆک و جەنەراڵ و ڕۆشنبیری شەڕانگێز و ناشرین و دڕەندەی تێدا هەڵکەوتووە کە شتێک نەماوە بەرانبەر کورد نەیانکردبێت؛ بەڵام شەڕانگێزتینیان بە قولەپێی ئاردۆگان ناگا، ئاردۆگان لە خودی کەمال ئەتاتوورک فاشیستتر و دڕەندەترە، ئەگەر ئێستا وەک سەردەمی ئەتاتوورک ئامرازەکانی گەیاندن و …

بینینی زیاتر »

دوو دز لە سەر ماڵێکی بێخاوەن شەڕیانە

محەمەد حسێن لێدوان و زانیاریەکانی پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی لەسەر دزی و قاچاخچێتی حیزبەکانیان لە حکومەت و خاڵە سنوریەکاندا بەلای زۆرەوە راستە. ھەرێمی کوردستان بۆتە ماڵێکی بێ خاوەن و ئێستا شەڕەکە گەیشتۆتە ئەوەی کە داھاتەکانی ئەم ماڵە بێخاوەنە بەشی ئەوە ناکات حکومەتی پێ بەرنەرێوە و ھاوکات قاچاخچیەکانیش تێربکات. ئەمە پڕۆژەی …

بینینی زیاتر »

ئایا کاتی نووسینەوە و داڕشتنی دەستوورە؟

د.فاروق ڕەفیق   بێ ڕووپامایی و ڕاشکاوانە دەڵێم نەخێر، سەد جار نەخێر. ئێستای ئەم جڤاتە چ لە ڕووی فیکری و چ لە ڕووی سیاسی و ڕۆحی و کولتوورییەوە، نەک هیچ ئامادەییەکی نییە بۆ بیرکردنەوە لە نووسینەوە و داڕشتنی دەستوور، بگرە سەرقاڵی دروێنەکردنی شکستە پەیدەرپەییەکانی پەنجا ساڵەی خۆیەتی و لەناو گێژاو …

بینینی زیاتر »

کێشەی ئاو ئەو چەکەی تورکیا دژ بە عێراق و سوریا بەکاری دێنێت

ئەرجان ئایبۆگا- تەڤگەری ژینگەپارێزیی مەزۆپۆتامیا دوای شەڕی یەکەمی جیهانی کە دەوڵەتەکانی عێراق و سوریا دامەزران، پێشبینی ئەوەش کرابوو کە ئەم دوو دەوڵەتە لەگەڵ دەوڵەتی تورک لەسەر ئاو کێشەیان دروست ببێت، دوو ڕووباری گەورەی ڕۆژئاوای ئاسیا واتا دیجلە و فورات لە باکوری کوردستان (ڕۆژهەڵاتی تورکیا) سەرچاوە دەگرن و دەچنە ناو عێراق …

بینینی زیاتر »

دەستپێشخەریی عەرەبیی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان بۆچی و چۆن؟

موحسین عەوەزەڵا/سەرنووسەری ڕۆژنامەی شەمس نیوز گەلێک لە دۆستان، هۆکاری دەستپێکردنی دەستپێشخەریی عەرەبی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان (کە بە سەربەرزییەوە خۆیشم ئەندامی ئەم دەستپێشخەرییەم) دەپرسن، هەروەها لەبارەی هۆکاری بەشداریی من لەم دەستپێشخەرییەدا و ئەو ڕۆڵانەی کە دەتوانێت بیگێڕێت پرسیار دەکەن، لە وەڵامی ئەمانەشدا دەتوانم بڵێم، ئەم دەستپێشخەرییە لەدژی سیاسەتی توندی دەسەڵاتداری …

بینینی زیاتر »

هەتا بیردەکەینەوە فرۆشراوین

ساکار عەبدوڵڵا   کەی هەست بە بەرپرسیارێتیی دەکەین؟ کەی تێدەگەن کە مەسەلەکە گەریلا و قەندیل نییە، بەدرێژایی مێژوو کوردستان سیاسەتی قڕکردن هەبووە لەسەر گەلی کورد! لە شەڕی چاڵدێرانەوە هەتا ئەم ساتە بەشێوەیەکی زنجیرەیی و بەرنامە بۆ داڕێژراوی وڵاتانی دراوسێ سیاسەتی قڕکردن بەچەندیین شێوە لەسەر کورد ئەنجامی دەدەن. هەر لەسەردەمی سەفەویی …

بینینی زیاتر »