له‌تیف فاتیح
موشه‌ک بارانی هه‌ولێرو روداوه‌که‌ی سلێمانی هه‌ردوکیان مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌و قسه له سه‌رکردنن.
یه‌که‌م:
یه‌کێک له کێشه‌کانی حزبی کوردی و کادیری حزبی کوردی ئه‌وه‌یه له بری فێربوونی په‌روه‌رده‌و ئاکار‌و لێبورده‌یی بووه به دێبوکی میدیا‌و پێی وایه مادام له میدیادا هه‌یه زندووه، ئه‌مه کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌رێمی کوردستانه نه‌بۆ سیاسیه‌کان به ته‌نێ بۆ پارله‌مانتار ،نوسه‌ر، مه‌لاو ته‌نانه‌ت دکتۆرو مۆدێل و هتد، ئیتر شاشه ی ته‌له‌فیزیۆن بووه به‌و شوێنه‌ی هه‌موان خۆیانی لێوه نمایش ده‌که‌ن، شوێنێک که تۆزقاڵێ مۆراڵ و په‌روه‌رده‌ی تیانه‌ماوه‌و فه‌رمانداره‌کانی دێبوک و موهه‌ڕیج دروستده‌که‌ن، یانی ئه‌و شوێنه بووه به سه‌نته‌ری لێدان و به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌رکێ بیانه‌وێت، له بار‌و دۆخی به‌و جۆره‌دا ئاکار هیچ ئه‌رزشێکی نیه، ئه‌وه تان لائاسای بێت که له‌و شوێنه‌دا مامۆستای زانکۆ هه‌ڵبه‌زێته‌وه‌و شپرزه بێت و له بری پڕۆژه‌و پلان و په‌یام پلارو پیلان و پوچی ببه‌خشێته‌وه، به راده‌یه‌ک ته‌نانه‌ت سوکایه‌تی به کچان و ئافره‌تانێ بکات داعشیان هێنابووه زه‌لزه‌له‌و سه‌دان کتێبییان له باره‌وه نووسراوه.
شاشه کاره‌کته‌ری سه‌نگین و خاوه‌ن مۆراڵی نه‌هێشت، ئه‌و که‌مه‌ی که‌هه‌شبوون یان خۆیان کشانه‌وه یان ئیتر سه‌روی که‌ناڵه‌کان ده‌رگایان به ڕووی ناوه‌که‌یدا داخست وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌وه ئێمه‌ین زندوێتی تۆمان به ده‌سته، که ئه‌مه‌ش بۆ خۆی غرورێکی گه‌مژانه‌زیاتر نیه، چونکه ئه‌م تێگه‌یشتنه مرۆڤ له به‌هاو زندوێتی دائه‌ماڵێ و وه‌ک کاڵای ئه‌وی تر نمایشی ده‌کات، له دۆخی ئاوادا پشتکردنه که‌ناڵه‌کان و دورکه‌وتنه‌وه لێیان ئه‌و په‌ڕی ئاکاره.
دوه‌م:
هه‌رێمی کوردستان به بار‌و دۆخێکی زۆر مه‌ترسیدارداتێده‌په‌ڕێت، خودانه سیاسیه‌کانی له بری بیرکردنه‌وه له چاره‌سه‌ر خه‌ریکی پاشقوللێکدان و سوکایه‌تی کردنن به یه‌کتر، ده‌رو دراوسێ سه‌ریان ژه‌نیوه‌ته هه‌رێمه‌که، گیانی ئۆپۆزسیۆن بوون و به‌رهه‌ڵستی ئاکاری له لایه‌ن کورسی په‌رستانی به‌ناو ئۆپۆزسیۆنی گاڵته جاڕه‌وه ورد‌و خاش کرا، ئومێدی به‌یانی باشتر له خه‌ڵک دزراو به خه‌ڵک وترا که‌س ناتوانێ جیاوازی دروستبکات، ئه‌مه‌ش کوشتنی گیانی بزێوانه‌و سه‌رکه‌شانه‌ی مرۆڤه‌و له دواجاردا کوشتنی خودی مرۆڤه‌که‌شه به بێده‌نگ کردن و ملدانی، له ناوخۆدا ناته‌باو دڕدۆنگ له یه‌کتر، له په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌دا لاره‌خوارو چه‌ماوه، ده‌سته‌پاچه له به‌رانبه‌ر قه‌یران و گرفته‌کان، بۆ خۆلادان له به‌رپرسیاره‌تی و ئاکاری به‌ڕێوه‌بردن بار‌و به‌رپرسیاربون له سه‌ر خۆلادان و خستنه‌سه‌ر یه‌کتر.
نه‌بوونی بیرکه‌ره‌وه‌ی باش بۆ ئه‌وه‌ی پلان و به‌رنامه‌دابڕێژێت، خۆ له بونی بیرکه‌ره‌وه‌شدا که‌س پشتی پێنابه‌ستێ و به قسه‌ی ناکات، له به‌رئه‌وه‌ه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه خۆ به هه‌موو شتزان ده‌زانن و وا خۆیان نیشانده‌ده‌ن که ئه‌وان کارامه‌و هه‌مه زان و بلیمه‌تن، دان به شکست و که‌وتن و گلانا نانێن، له‌م بار‌و دۆخه‌دا له هه‌ر کات زیاتر پێویسته بیر له چاره‌سه‌رو ئه‌گه‌ره‌کانی چاره‌سه‌رکردن بکرێته‌وه، که‌چی ئه‌وان له سه‌ره‌وه له خه‌یاڵی له چاڵنانی یه‌کدان، سروشتێکی دۆزه‌خیشیان وه‌رگرتوه‌و به هیچ داناساکێن و تێر نابن.
سێیه‌م:
نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ی پێشمه‌رگانه به‌و جۆره‌ی که پێشمه‌رگه په‌یوه‌سته‌گی به خاک و وڵاته‌وه هه‌بێت و به‌س به مه‌به‌ست نه‌کراوه، ته‌نانه‌ت که هاوپه‌یمانه‌کانی پێشمه‌رگه‌و له سه‌رو هه‌موویانه‌وه ئه‌مه‌ریکا پاره‌و چه‌ک و مه‌شق و پلانی یه‌کخستنه‌وه داده‌نێت، هێشتا نه‌توانراوه دڵێکی کوردی له بری دڵی زه‌ردو دڵی سه‌وز بخرێته سینگی پێشمه‌رگه‌وه، گرفته‌که له‌وه‌ش زیاتر ئه‌وه‌یه که به‌شێکی زۆری پێشمه‌رگه وه‌ک موڵکی ئه‌م شه‌خس و ئه‌و شه‌خس وێناکراون و وه‌ک موڵکی میله‌ت و نیشتمان نه‌ماون، هه‌موو بیرمانه میرانی سکرتێری پارتی باسی سێ هه‌زار فیدای بۆ ماڵی بارزانی ده‌کرد، یان ئه‌وه‌ی له زۆنی سه‌وز هه‌یه و هه‌رکاکه‌و سوپایه‌کی گوێڕایه‌ڵی خۆی هه‌یه.
نه‌بونی په‌روه‌رده‌ی پێشمه‌رگانه رێگری هه‌ره گه‌وره‌ی دروستکردنی سوپایه‌کی ئاکاری نیشتمانیه، ئه‌وه‌بۆیه هه‌رکێ بیه‌وێت ده‌توانێ به پاڵپشتی حزبێک، یان ده‌وڵه‌تێک فه‌وج و لیواو هێز دروست بکات، ته‌نانه‌ت نه‌توانراوه ناوی پێشمه‌رگه، جل و به‌رگی پێشمه‌رگه، مه‌شقی پێشمه‌رگه یه‌کبخرێت و زمانی یه‌کگرتوی سوپا بونیاد بنرێت.
چواره‌م:
هیچ کاتێک هێنده‌ی ئێستا پارله‌مان بێده‌سه‌ڵات و حزبی نه‌بووه، هیچکاتێکیش به قه‌د ئێستا سه‌رده‌می خۆ نمایشی و خۆ به دێ‌و کردن نه‌بووه، ئامانج له ناشرینکردنی پارله‌مان هه‌یه، پارله‌مان له هه‌ندێ بار‌و دۆخدا له و شوێنه ده‌چێت که کاتی خۆی فڕانسوا هه‌ریری بۆ تانه ناوی لێنا، له کاتێکا ئه‌و ده‌م کارەکته‌ره‌کان به‌شی زۆریان زۆر باشتر بوون له‌وانی ئه‌مڕۆ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه قسه‌ی ڕه‌ها نیه و له‌وێشدا جیاوازی له‌نێوان کاره‌کته‌ره‌کاندا هه‌یه، به‌ڵام به گشتی پارله‌مان له دۆخی وێرانیدایه.
پارله‌مانتارله‌کاره‌کته‌ری بگۆو خاوه‌ن هه‌ڵوێست و بوێریه‌وه کراوه به داپۆشه‌ری کێماسیه‌کانی حزب و حکومه‌ت و به قسه‌ی سه‌رۆکی پارله‌مانیش زۆرێکیان خه‌یاڵیان لای گیرفان و ده‌سکه‌وتی زیاتره، هه‌شیانه هه‌رگیز بوێری ئه‌وه‌ی نیه به به‌رپرسێکی حزبه‌که‌ی خۆی له‌ناوحکومه‌تا بڵێت ناکرێ خه‌ریکی گه‌نده‌ڵی بیت، سه‌یر ئه‌وه‌یه له کاتی داکۆکی له کاره‌کته‌ره حزبیه‌کانی خۆیان وه‌ک ناوچه‌و کۆمیته‌و مه‌کۆ دابه‌شده‌بن.
پێنج:
ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان ڕویدا ده‌شێت له هه‌رکاتێکا له هه‌رێمی کوردستان ڕووبدات، تا ئێستا له‌و باره‌یه‌وه هیچ پلان و به‌رنامه‌یه‌ک نیه، ده‌وڵه‌تی تورکیا مه‌به‌ستی بێت له نیوه شه‌وێکدا دێته ناو هه‌ولێر، بیرتانه ئه‌ردۆغان وتی شه‌وێک ده‌چینه شه‌نگال که هه‌موو له خه‌ودان، که‌س ئاسۆی لێوه دیار نیه، پارتی وه‌ک لایه‌نی به هێزی ده‌سه‌ڵات که جوته ئامۆزاکه حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیان به ده‌سته به‌ڕوونی دژایه‌تی یه‌کتر ده‌که‌ن و هه‌زار وێنه‌ی راموسان و ته‌وقه‌و یه‌ک له ئامێز نان که‌س به پوڵێک نایکڕێت، ئه‌وان که ئه‌رکی قورسیان له سه‌ره هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ک بۆڕبده‌ن ده‌یانه‌وێت میدیا‌و ئابوری و هێزی سه‌ربازی و بازاڕونه‌وت کۆنترۆڵبکه‌ن، له کاتێکا ده‌کرا په‌یوه‌ندی خوێنی و پشتایه‌تی نێوانیان ببوایه‌ته خاڵی به‌هێزی کارپێکه‌وه کردن، ئه‌مه بۆ دۆخی یه‌کێتیش هه‌ر وه‌سایه‌و خه‌راپتر.
شه‌ش:
دۆخی زانکۆکان وێران و جاهیلانه‌یه، زانکۆی حکومی و زانکۆی ئه‌هلی رۆژ به‌ڕۆژ زیاد ده‌کرێن و به‌شی نوێ ده‌که‌نه‌وه، که‌چی بۆ یه‌کخستنی پێشمه‌رگه، بۆ دۆخی ئابوری، بۆ به بازاڕکردنی نه‌وت، بۆ مه‌ترسیه‌کانی ده‌رو دراوسێ، بۆ دۆخی حزبی باشوری کوردستان و بۆ زۆر قه‌یران و کێشه نه‌پڕۆژه‌یان هه‌یه نه‌پلان، بواره زانستیه‌که‌ش خراپتر، زانکۆ‌و په‌یمانگاکانیش کراون به پشکی حزبه‌کان و موڵکی حزبن تا حکومه‌ت، له‌وێشدا سزای حزبی و ده‌سه‌ڵاتی حزبی و بۆڕدانی حزبی رۆڵی هه‌یه، ئه‌مه‌ش له بری بوێری بێده‌نگی دروستکردووه.
حه‌وته‌م:
په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و زنجیره به‌ندی نێوان شار‌و شارۆکه‌کانی هه‌رێم بچڕێنراوه و دۆخێک دروستکراوه به پێی ده‌سه‌ڵاتی حزبی مامه‌ڵه له ته‌ک ناوچه‌و شاره‌کاندا بکرێت وهه‌ندێ شوێن خواستی دروستکردنی کێشه‌یان هه‌بێت بۆ شوێنی تر، ئه‌وه‌ش له بری لێبورده‌یی و پێکه‌وه بوون رق و ناشرینی دروستکردووه، به‌شێک له شار‌و ناوچه‌کان هه‌ستده‌که‌ن جۆرێک له سزا ده‌درێن، خۆ ئه‌گه‌ر له بنه‌ڕه‌تا ئه‌مه راستیشی تیا نه‌بێت، که‌شه‌که وا فه‌راهه‌مکراوه، که هه‌ولێر کێشه‌ی ئاوی ده‌بێت تانه‌و نوکته‌و توانج دروستده‌کرێت له بری خه‌مخۆری بۆخه‌ڵکه‌که‌ی، که سلێمانی کێشه‌یه‌کی ده‌بێت به هه‌مانجۆر له‌م رۆژانه هه‌موومان شاهیدی ئه‌و جۆره له بیرکردنه‌وه بووین ده‌رهه‌ق به یه‌کتر.
هه‌شته‌م:
له‌م بارودۆخه‌دا به‌ره‌ی ناڕازی، ئۆپۆزسیۆن ،ئه‌وانه‌ی خه‌ونی دنیای باشتریان هه‌یه، زۆر گرنگه چه‌ترێک کۆیان بکاته‌وه، پێکه‌وه بن، له بری به په‌یژه‌کردنی پشتی یه‌کتر ببنه به‌رده‌بازی په‌ڕینه‌وه بۆ یه‌ک، بوونیده‌نگی به‌رزی ئه‌وانه‌ی ئه‌م دۆخه‌یان قه‌بوڵ نیه، بوونی پلان و پڕۆژه، نه‌خزان و پشتنه‌کردنه یه‌ک و ملنه‌دان بۆ پۆست و پاره، پێشه‌نگایه‌تی خه‌ڵک زۆر گرنگه‌و ده‌کرێت به‌رهه‌می هه‌بێت، نه‌ک به‌مجۆره‌ی ئێستا که که‌س ئه‌وی تر نابینێت.